Hemın Othman Mohammed
24 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2016
سه‌باره‌ت به‌و بانگه‌شانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن کە گوایه قه‌ده‌غه‌ی چوون بۆ حه‌ج خراوه‌ته سه‌ر حاجیانی ئێرانی، باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند "سعوودیه، ئاسانكاری كردنی كاروباری ئه‌و كه‌سانه‌ی کە ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی خاكی پیرۆز بكه‌ن بۆ به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسووده‌یی و ئاسایش بۆیان به سیاسی نابینێت، به‌ڵكو به پیچه‌وانه‌وه ئه‌و كاره به ئه‌ركێکی ئایینی ده‌بینێت له‌ناو خاكی پیرۆزی خۆیدا وه‌ك مه‌ككه و مه‌دینه".
له به‌رامبه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند هه‌واڵیك كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن گوایه به‌رپرسانی شاهانه‌ی سعوودیه رێگریان له حاجیانی ئێرانی كردووه فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌جێبهێنن، باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه له ئه‌نقه‌ره راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه.
له راگه‌یانراوه‌كه‌دا هاتووه "سعوودیه، ئاسانكاری كردنی كاروباری ئه‌و كه‌سانه‌ی کە ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی خاكی پیرۆز بكه‌ن بۆ به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج و، ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسووده‌یی و ئاسایش بۆیان به سیاسی نابینێت، به‌ڵكو به پیچه‌وانه‌وه ئه‌و كاره به ئه‌ركێکی ئایینی ده‌بینێت له‌ناو خاكی پیرۆزی خۆیدا وه‌ك مه‌ككه و مه‌دینه".
هه‌روه‌ها له راگه‌یانراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه له سه‌رده‌می دامه‌زرێنه‌ری دەوڵەتی سعوودیه خوالێخۆسبیت شا عه‌بدولعه‌زیز ئال سعووده‌وه تا ئێستا، هه‌موو كه‌س به‌ڕوونی ئه‌وه ده‌زانێت كه وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعوودیه، به‌مه‌به‌ستی چاكسازی له‌باره‌ی كاروباری ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌جێبهێنن هه‌موو ساڵێك به‌بێ جیاوازی بانگهێشتنامه‌ی ئاڕاسته‌ی ته‌واوی ئه‌و لایه‌نانه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب و مسوڵمان و ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌شی كه مسوڵمانان تیایدا كه‌مینه‌ن كردووه كه به‌رپرسن له كاروباری حه‌ج وعومره.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی بانگهێشتنامه‌یان بۆ ده‌چێت زیاتره له 78 وڵات و، كۆماری ئیسلامی ئێرانیش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه، هاوكات جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، حكوومه‌تی سعوودیه، گرنگیان داوه به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شاندی رێكخستنی حه‌جی ئێران بۆ تاوتوێ كردنی بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌و ئێرانیانه‌ی کە ده‌یانه‌وێت فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌جێبهێنن، به‌ڵام له‌و كۆبوونه‌وه و دانوستانانه‌ی ئه‌نجامدراون شاندی ئێرانی ره‌تیان كردووه‌ته‌وه یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی 2016 واژۆ بكه‌ن.
هاوكات سه‌باره‌ت به عومره‌كارانی ئێرانی، له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو كه به‌رپرسانی سعوودیه رێگریان له هیچ عومره‌كارێكی ئێرانی نه‌كردووه، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رچاوه‌ی رێگری كردنه‌كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئێرانه‌وه بووه، هه‌روه‌ها هاتووه "ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئێران وه‌ك یه‌كێك له فشاره‌كان ده‌خرێته‌ڕوو كه به‌رامبه‌ر سعوودیه په‌یڕه‌وی ده‌كات. له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه له هه‌موو كات زیاتر پێویست به یه‌ك ده‌نگی و یه‌كگرتووی جیهانی ئیسلامی هه‌یه، هه‌مووان ده‌بینن كه ئێران چ شێوازێكی هاندان به‌ره‌و ئاژاوه‌گێڕی به‌رامبه‌ر سعوودیه په‌یڕه‌و ده‌كات. له‌به‌رئه‌وه وه‌ك چۆن سعوودیه رێگه به‌هیچ كه‌سێك نادات كه هه‌وڵ بۆ تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری ده‌دات، به هه‌مان شێوه رێگه به دروستكردنی به‌ربه‌ست نادات له‌به‌رده‌م جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه پیرۆزه‌كه‌ی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسووده‌یی و ئاسایشی حاجیان".