Ahmet Karaahmet,Mehmet Burak Karacaoğlu
19 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2021
ئیدلب – AA
به‌هۆی بارانی به‌لێزمه‌وه كه‌مپی ئاواره‌كان له ئیدلب كه ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا و سه‌دان هاووڵاتیی مه‌ده‌نی تیادا ده‌ژین، ژێر ئاوكهوتن و له‌نێو قوڕولیته‌دا گیریان خوارد.
به‌هۆی ئه‌و بارانه‌ی به درێژایی شه‌وی رابردوو به‌رده‌وام بوو، ئه‌و كه‌مپانه‌ی ئیدلب ژێرئاو كه‌وتن كه هه‌زاران هاووڵاتیی مه‌ده‌نیی سووری ئاواره و دهربهدهربووی تیادا گیرساونه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخهرایهتی به‌هاناوه‌چوونی باری له‌ناكاوی سووریا، محه‌مه‌د حه‌للاج به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له ئاكامی كاره‌كانی تیمه‌كانیان كه له به‌یانییه‌وه ده‌ستیان پێ كردووه بۆیان ده‌ركه‌وتووه ٢٤ كه‌مپ ژێرئاوكه‌وتن و هه‌زاران ئاواره له‌نێو قوڕولیته‌دا گیریان خواردووه.
حه‌للاج به پێویستیشی زانی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی هاوكاریی مرۆیی كه چالاكی له ئیدلب ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كاره‌كانیان زیاتر بكه‌ن بۆ هاوكاریكردن و به‌هاناوه‌چوونی ئاواره و دهربهدهربووانی كه‌مپه‌كان و گوتی: "تا دێ كێشه مرۆییه‌كان زیاتر ده‌بن، پێویسته چاره‌سه‌ری خێرا بۆ كێشانه‌كان بدۆزرێنه‌وه".