Esin Işık
12 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
سەبارەت بە پەرەسەندنەکانی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی رایگەیاند: ''یۆنان کارێکی نا رەوشتیی دەکات کە لە لایەک لە ئەڵمانیا لەگەڵ تورکیا لە دانووستاندایە ولە لایەکی دیکەشەوە لەگەڵ میسردا کە هیچ سنوورێکی ئاویان لە نێواندا نییە رێککەوتنێکی ناڕەواو لە جێی نەبوو، واژوو دەکات''.
باخچەلی لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد کە لەم دوواییانەدا پێشهاتگەلێکی مەترسیدار روویانداوە کە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر تورکیا دروست دەکەن و تاوی بە بواری کێشەی ناوخۆی و دەرەکی داوە.
باخچەلی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە مایەی نیگەرانییە گوشاری جیهانیی و هەرێمی زیادیکردووە، ئەوەشی خستەڕوو کە تەقینەوەکەی بەیروتی پایتەختی لوبنان هەم کاریگەری نەرێنیی کردووەتە سەر سیاسەتی ئەو وڵاتە هەمیش سەر جوڵەی هەرێمیی. بەشێوەیەک هەر کێشەیەک لە لوبنان لە توانایدایە کاریگەری لەسەر سووریا، ئێران، عێراق، ئوردن، ئیسرائیل، قوبرس، تورکیا و تەنانەت جیهانیش دروست بکات.
سەرۆکی گشتیی مەهەپە باخچەلی، باسی لەوە کرد لە کاتێکدا زیادبوونی گرژیی لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ببووە بابەتی سەرەکی سیاسەتی تورکیا و نێودەوڵەتی، تەقینەوەکەی بەیروت مایەی تێڕامان و سەرنجە.
سەبارەت بە پێشهاتەکانی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، باخچەلی رایگەیاند: ''یۆنان کارێکی نا رەوشتیی دەکات کە لە لایەک لە ئەڵمانیا لەگەڵ تورکیا لە دانووستاندایە ولە لایەکی دیکەشەوە لەگەڵ میسردا کە هیچ سنوورێکی ئاویان لە نێواندا نییە رێککەوتنێکی ناڕەواو لە جێی نەبوو، واژوو دەکات''.