Faruk Hanedar,Muhammed Yusuf
04 حوزەیران 2024•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2024
ئیستانبوڵ - AA
ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)، کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر ئەو بەناو ھەڵبژاردنە شارەوانییەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە لەو ناوچانەی سووریا کە داگیری کردوون پلانی بۆ داناوە.
عەبدوڵڵا گەدۆ کە یەکێکە لە نوێنەرانی ئەنەکەسە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دووا و ھەڵسەنگاندنی بۆ بابەتەکە کرد و باسی لەوە کرد کە ئەنەکەسە بایکۆتی ئەو بەناو ھەڵبژاردنەی کردووە.
گەدۆ باسی لەوە کرد کە ماوەیەکی کەم لەمەوەبەر ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/پەیەدە ھێرشی کردووەتە سەر نووسینگەکانی ئەنەکەسە و سووتاندوونی و چەندین کەسایەتی دەستگیرکردووە، لەنێویشیاندا ڕۆژنامەنووسانی سەربە ئەنەکەسە، تەنانەت منداڵانی گرووپەکانی مۆسیقا و شانۆش.
گوتیشی: "پەیەدە و پەکەکە جگە لەوانەی ئەندامی سیستمەکانیانن بەشداری کورد و عەرەب قبوڵ ناکەن. ئەمەش ئەوەمان بۆ دەردەخات کە ئەوان بۆ بەدەستھێنانی شەرعیەت ھەڵبژاردنیان ئەنجامداوە ".
گەدۆ باسی لەوە کرد کە سیاسەتەکانی ئەو سیستمەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی ھەوڵی دروست کردنی دەدات لە ناوچەکەدا ڕەتکراوەتەوە و، ئەو سیاسەتانە بووەتە ھۆی سەرھەڵدانی برسێتیی و جوتیاران ناڕەزایی چڕیان بەرامبەری دەربڕیوە.
گوتیشی: "بەناو ئیدارەی خۆسەر ناناسین. کادر و ئەندامانی ئەنەکەسە تەنانەت لە دادگاکانی ئەوانشیدا داننان بە بەناو ئیدارەی خۆسەریان ڕەت کردووەتەوە. بە ھیچ شێوەیەک دان بە ھەڵبژاردنەکانیاندا نانێین و بێگومان ڕەتی دەکەینەوە و ئەم ھەڵبژاردنە شکستخواردووە".