Ömer Faruk Yıldız
11 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2022
جنێڤ - AA
کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، خەڵاتی نانسن بۆ پەنابەرانی بەخشییە راوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ.
لە رێوڕەسمێکدا کە لە شاری جنێبڤ لە سویسرا بەڕێوەچوو، ئەنگێلا مێرکڵ بەرامبەر بە کردنەوەی دەرگای ئەڵمانیا بەڕووی یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار پەنابەری سووریا لە ساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦، خەڵاتی نانسن بۆ پەنابەرانی پێ بەخشرا.
مێرکڵ دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە لەلایەن کۆمسیاری باڵای پەنابەران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، فلیپۆ گراندی جەختی لە گرنگی پاراستنی كهرامهتی مرۆڤ کردەوە و رایگەیاند، ئەو شەرەفەی کە پێی دەبەخشرێت شەرەفی گەلی ئەڵمانیاشە، هەروەها سوپاسی هەموو ئەو بەرپرس و رێکخراوە ناحکوومییانەی کرد کە هاوکارییان پێشکەش بەو پەنابەرانە کردووە کە هاتوونەتە وڵاتەکەی.
- تورکیا بارگرانییەکی گەورەتری لە ئەڵمانیا گرتووەتە ئەستۆ
راوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ جەختی لەوە کردەوە کە تورکیا لەم پرۆسەیەدا، بارگرانییەکی گەورەتری لە ئەڵمانیا گرتووەتە ئەستۆ و گوتی: "تورکیا میوانداری سێ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار پەنابەری خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی کردووە".
مێرکڵ بە ئاماژەدان بەوەی کە پێویستە رێز لە مافی پەنابەران بگیرێت و پەنابەران بە زۆر نەگەڕێندرێنەوە، گوتی: "پێویستە چارەسەری یەکجارەکی بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی پەنابەران بتوانن بە سەلامەتی بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان".