Hakan Çopur
20 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2020
واشنتۆن - AA
وەزيرى دەرەوەى ئەمريكا مايك پۆمپيۆ، رايگەياند چەند بەرپرسێكى باڵاى رژێمى بەشارئەسەديان خستووەتە ليستى سزاكانيانەوە.
پۆمپيۆ، لە رێگەى راگەيەندراوێكەوە، جەختى لەوە كردەوە كەهۆكارى سەرەكى پێكدادانەكەى ئێستاى سووريا رژێمى ئەسەدە.
پۆمپيۆ، ساڵرۆژى هێرشى كيمياوى سەر رۆژهەڵاتى غۆتە كە بووە هۆى گيانلەدەستدانى زياتر لە هەزار و ٤٠٠ كەس وەبيرهێنايەوە و گوتى: "بۆ يادكردنەوەى ئەو كارەساتە، ئەمريكا، شەش سزاى نوێ دەخاتە سەر پاڵپشتە سەربازى و ئابوورييەكانى رژێمى ئەسەد".
لەم چوارچێوەيەدا، وەكو پۆمپيۆ ئاماژەى پێكرد "دەستەراستى ئەسەد" ياسر ئيبراهيم خراوەتە ليستى سزاكانەوە.
پۆمپيۆ، ناوى هەريەك لە راوێژكارى ميديايى ئەسەد لونا ئەلشيبل، بەرپرسى حيزبى بەعس محەمەد عەمر ساعاتى، فەرماندە لە سوپاى سووريا فادى سەقر، غەيس زلاح و سامر ئيسماعيلى راگەياند كە دەخرێنە ليستى سزاكانەوە.