واشنتۆن
سهرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئهمریكا باراك ئۆباما له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا باسی رهوشی ئێستای عێراق و هاوكاریهكانی وڵاتهكهی بۆ چارهسهركردنی ئهو قهیرانهی كه تێی كهوتووه كرد.
لهمبارهوه ئۆباما گوتی: "بۆ دامەزراندنی ناوەندی ھاوبەشی ئۆپەراسیۆن لە لایەن ھەولێر و بەغداوە ئەمریکا نزیکەی ٣٠٠ راوێژکاری سەربازی روانەی عێراق دەکا. بەردەوام دەبین لە سەر پشتگیریکردن و ھاوکاریکردنی سوپای عێراق، لە دژی تیرۆریستانی داعش. ئەمریکا لە رووی ئیستیخباراتییەوە ھاوکاری و پشتگیری سوپای عێراق دەکا. بۆ سەرپەرەشتیکردنی پلانە ھاوبەشەکانی دژی تیرۆریستانی داعش و دامەزراندنی ناوەندی ھاوبەشی ئۆپەراسیۆن لە بەغدا و باکووری عێراق، ئەمریکا ئامادەی پێشکەش کردنی ھەر جۆرە ھاوکارییەکە و ههروهها بۆ گەیاندنی ھاوکاری دیکە وەکو پێداویستییەکانی شەڕی دژە تیرۆر، حکومەتی ئەمریکا لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەراندا سەرقاڵی گفتوگۆیە."
ئۆباما له بهردهوامی قسهكانیدا گوتی: "لە رێگای باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، تا ئێستا راوێژێکی باش لە نێوان ئەمریکا و سوپای عێراقدا ھەبووە و بۆ قۆناغەکانی داھاتووش ئەو راوێژە لەگەڵ سوپای عێراق بەردەوام دەبێ بۆئەوەی بزانین کە چۆن دەتوانین لە رووی پەروەردە و راھێنانەوە ھاوکاری زیاتری سوپای عێراق بکەین."
ئۆباما لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی: "ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق وەکو ھێزی شەڕ ھیچ جۆرە ئەرک و بەرپرسیارییەتییەک له ئەستۆ ناگرن، چونکە ئەو پرسە پرسێک نییە کە بە ناردنی ژمارەیەکی زۆر سەرباز یا خهرجكردنی بڕە پارەیەکی زۆر چارەسەر بکرێ، بهڵكو پرسێکە دەبێ خودی عێراقییەکان چارەسەری بکەن، بەڵام رەنگە رەنگە جارجار چەند ئۆپەراسیۆنێکی بچووك بۆ لە ناوبردنی چەند ئامانجێكی دیاریكراو ئەنجام بدرێن."
سهرۆكی ئهمهریكا له درێژەی قسەکانیدا گوتی: "لە سایەی زیاترکردنی سەرچاوە ئیستیخباراتییەکاندا، توانیومانه زانیاری زیاتر لهبارەی داعشەوە بهدهستهوه بهێنین و ئەگەر بێتۆ بارودۆخەکە بخوازێ ئەوا ئۆپەراسیۆنی بچوكی سەربازی بۆ سەر چهند ئامانجێكی دیاریكراو ئەنجام دەدەین. پێش ھەر جۆرە جموجووڵێک ئەوا گفتوگۆ لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و کاربەدەستانی عێراق دەکرێ و ھەر لەو چوارچێوەیەدا بڕیارمانداوە کە بۆ گفتوگۆکردن لە سەر بارودۆخی عێراق، کۆتایی ئەم هەفتەیە جۆ بایدن سەردانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بکا."
ئۆباما جەختی لەوە کردەوە کە دەبێ سەرۆک و لایەنە سیاسییەکانی عێراق ناکۆکییەکانی نێوانیان وەلاوە بنێن و لە دەوری پڕۆژە و پلانی ھاوبەش بۆ داھاتووی عێراق کۆببنەوە. ههروهها ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی عێراق پەسەندکراوە و ئێستا کات کاتی دامەزراندنی پەرلەمان و حکومەتی نوێیە كه پێویستە حکومەتی نوێ حکومەتێک بێ نوێنەرایەتی ھەموو چین و پێکھاتەکانی عێراق بکا و بەبێ جیاوازی بەرەژوەندی ھەموو پێکھاتەکانی عێراق بپارێزێ. ھەڵبژاردنی سەرۆکی عێراق کاری ئەمریکا نییە، بەڵام ئەوەی دیار و بەرچاوە ئەوەیە کە تەنیا ئەو سەرۆکانە دەتوانن خەڵکی عێراق کۆ بکەنەوە کە خاوەن پلان و پڕۆژەی ھاوبەشی بنکەفراوان و بێ جیاوازی بن.
لە وەڵامی پرسیارێک کە ئایا ئەمریکا دەیەوێ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی عێراق لەگەڵ ئێراندا کار بکا یان نا؟ ئۆباما گوتی: "ئەگەر ئەو پەیامەی حکومەتی ئەمریکا بەو جۆرەی كه روانەی بەغدا کراوە، روانەی تارانیش بکرێ، ئەوا بێگومان ئێران دەتوانێ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی عێراق رۆلێکی باش بگێڕێ، بەڵام ئەگەر ئێران تەنیا بۆ پاراستنی شیعەکان وەکو ھێزی چەکدار بچێته ناو خاكی عێراق، ئەوا قەیرانەکە زیاتر ئاڵۆز دەبێ، بۆیە پێویستە ئێران خۆی لە ھەر جۆرە ھەنگاوێک کە ببێتە ھۆی قوڵترکردنی قەیرانی عێراق و پەرە سەندنی شەڕی ئاینی لەو وڵاتە بەدوور بگرێ."