مەلبۆرن
بەردەوامی توندوتیژی و کۆنترۆڵکردنی چەند ناوچەیەک لەلایەن داعشەوە، بووە ھۆی سەرھەڵدانی قەیرانی سیاسی لە عێراق ئەمەش وای لە ئوسترالیا کرد بۆ پاراستنی كونسوڵخانەکەی ھێزێکی بچووک بنێرێتە بەغدا.
لهمبارهوه لە روونکردنەوەیەکی گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی بەرگری ئوسترالیادا هاتووه كه ئەرکی سەرەکی ئەم ھێزانەی تەنھا پاراستنی كونسوڵخانەی ئوسترالییایە، بەڵام لە بارەی ژمارەی سەربازە نێراوەکان ھیچ روونکردنەوەیەک نەدراوه.
سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا تۆنی ئەبۆت لەبهردهم پەرلەمانی وڵاتەكهی ئاشكرای كرد كه چالاکیەکان بەردەوام دەبن بۆ دڵنیاکردنەوەی ههموو لایەک لە سەلامەتی ھاوڵاتیانی ئوستورالی لە بەغدا.