Dilara Zengin Okay
22 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2026
وەزیری خەزێنەی ئەمریکا سکۆت بێسنت ڕایگەیاند، وڵاتەکەی مۆڵەتێکی ٦٠ ڕۆژەی کاتی بە ئێران داوە بۆ بەرهەمهێنان، ڕادەستکردن و فڕۆشتنی نەوتی وڵاتەکەی.
بێسنت لە هەژماری پلاتفۆڕمی کۆمەڵایەتی X کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە لەم بارەیەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە.
وەزیری خەزێنەی ئەمریکا دیدارەکانی سویسراوی بە "ئەرێنی" لە قەڵەم داوە و ڕایگەیاندووە، لەم ئاراستەیەدا ئێران بەڵێنی داوە کە گەرووی هورمز بە کراوەیی و ئازاد بهێڵێتەوە و ڕێگە بدات بە چوونی پشکێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی (UAEA) بۆ ئێران.
سکۆت بێسنت نووسیوێتی: "لەم چوارچێوەیەدا ئەمریکا مۆڵەتێکی کاتیی ٦٠ ڕۆژە دەدات بە ئێران بۆ بەرهەمهێنان، ڕادەستکردن و فڕۆشتنی نەوتەکەی".
بە پێی ئەو مۆڵەتەی کە لە لایەن ئۆفیسی کۆنتڕۆڵی داراییەکانی دەرەوە سەر بە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا (OFAC) دەرکراوە، مۆڵەتە کاتییەکە بۆ هەموو مامەڵەیەکی قەدەغەکراو پەیوەندیدار بە نەوتی خاو، پێترۆکیمیا و بەرهەمە نەوتییەکانی ئێرانە بە مەبەستی بەرهەمهێنان، فرۆشتن و یان ڕادەستکردنی دەرکراوە.
ئەم مۆڵەتە هەتا ٢١ی ئاب کارایە و مامەڵەکەش بە دۆلار ئەنجام دەدرێت.