23 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2020
واشنتۆن ــ AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ رایگەیاند كە وڵاتەكەی لە پەیماننامەی "ئاسمانە واڵاكان"دا كشاوەتەوە.
مایك پۆمپیۆ لە لێدوانێكدا رايطةياند: "سەرۆك ترەمپ ئەوەی وەبیرهێناوەتەوە كە پێویستە ئەمریكا، ئەو رێككەوتن و پەیماننامانەی كە واژوویانكردووە هەڵبەسنگێنێت بۆ ئەوەی بزاندرێت ئایە لە بەرژەوەندی واشنتۆن دان یان نا".
گوتیشی: "لەژێر رۆشنایی ئەو زانیارییانەی كە لە هاوپەیمانی و هاوبەشە سەرەكییەكانمان بەدەستمان گەیشتووە و لە ئەنجامی هەڵەسەنگاندنە وردەكانمان، روونبووەتە كە چی دیكە لە بەرژەوەندیی ئەمریكا نییە لە پەیماننامەی ئاسمانە واڵاكان-دا بمێنێتەوە و بۆیە تیایدا كشاوینەتەوە".
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ باسی لەوەشكرد، ئەگەر رووسیا پابەند بێت بە پەیماننامەی "ئاسمانی واڵاكان"، ئەوە لەوانەیە دووبارە بە بڕیاری كشانەوەی ئەمریكا لە رێككەوتنەكەدا بچنەوە.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو كە وڵاتەكەی سوورە لەسەر ئەوەی لە پەیماننامەی "ئاسمانە واڵاكان"دا بكشێتەوە، هەروەها رووسیای بەوە تۆمەتباركرد كە پابەند نییە بە بەندەكانی نێو پەیماننامەكە.
دۆناڵد ترەمپ ئەوەشی گوتبوو: "ئەمریكا ناگەڕێتەوە نێو پەیماننامەی ئاسمانە واڵاكان، تا ئەو كاتەی رووسیا بەرپرسیاریەتی خۆی بەرامبەر بە پەیماننامەكە جێبەجێ نەكات".
پەیماننامەی "ئاسمانە واڵاكان" لە ساڵی 1992 لەلایەن 34 وڵاتەوە واژووكراوە
رێككەوتنەكە لە ساڵی 2002وە كاری پێ دەكرێت، رێگە بە وڵاتانی بەشداربوو دەدات لە رێگەی فڕۆكەی ئاساییەوە، چاودێریی جموجووڵە سەربازییەكان و چەكی یەكدی بكەن بۆ نیشاندانی نیازپاكی و بەهێزكردنی متمانە لەنێوانیاندا.