Sayed Khodaiberdi Sadat
27 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2020
كابول – AA
لە ئاکامی هێرشێکی چەکدارییدا بۆسەر بنکەیەکی پۆلیس لە ویلایەتی خۆست رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، دوو کەس کوژران.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان، تاریق ئاریان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا باسی لەوە کرد كە یەکێک لە ئەنجامدەرانی هێرشەکە سەرەتا بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە خۆی کردووە بە بنکەیەکی پۆلیسی خۆست-دا و دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی تەقاندووەتەوە شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و ئەنجامدەرانی هێرشەکەدا دروست بووە.
تاریق ئاریان ئاماژەی بەوە کرد کە لە کۆی شەش کەس لە ئەنجامدەرانی هێرشەکە چواریان لە چالاکی خراون و رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دووانەکەی دیکە درێژەی هەیە.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان، تاریق ئاریان ئەوەشی خستەڕوو کە بەپێی ئامارە بەراییەکان دوو کەس کوژراون و ٢٥ی دیکەش برینداربوون.
تا ئێستا هیچ کەس و لایەنێك بەرپرسياریەتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەکە رانەگەیاندووە.