ئێسپه‌ر و میللی به‌شداربوون له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی تره‌مپ و ئه‌ردۆغان
وه‌زیری به‌رگریی و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئەمریکا، به‌شداربوون له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه رێگای له‌به‌رده‌م بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا كرده‌وه.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، مارك ئێسپه‌ر و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئەمریکا، جه‌نه‌راڵ مارك میللی به‌شداربوون له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه رێگای له‌به‌رده‌م بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا كرده‌وه له ناوچه‌كه بەرلە ده‌ستپێكی ئه‌گه‌ری ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی رێکخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له باكووری سووریا.
ئه‌و مشتومڕانه درێژه‌یان هه‌یه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن تره‌مپ بەرلە ئه‌گه‌ری ئەنجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی رێکخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له باكووری سووریا به‌بێ ئاگاداری پنتاگۆن بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكای داوه.
دوای ئه‌وه‌ی پنتاگۆن رایگه‌یاند كه ئێسپه‌ر و میللی ئاگاداری بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بوون، ئاژانسی هه‌واڵیی رۆیته‌رز له هه‌واڵێكیدا کە پشتبه‌ستن به زانیاری به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه وه‌زیری به‌رگریی، مارک ئێسپه‌ر و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا، مارک میللی به‌شداربوون له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی نێوان تره‌مپ و ئه‌ردۆغان.
دوای په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی تره‌مپ و ئه‌ردۆغان، كۆشكی سپی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند كه توركیا له خۆرهه‌ڵاتی فورات ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌مریكا ناچێته ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌وه و سه‌ربازانیشی له ناوچه‌كه ده‌كشێنێته‌وه.
ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه له سه‌ره‌تای هه‌فته‌وه تا ئێستا له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دروستكردووه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن