Muhammet Kurşun
06 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2020
تاران – AA
لە ئێران له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٢٤ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٣٧ هه‌زار و ٤٠٩ كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگه‌یاند کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٢٤ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها هه‌شت هه‌زار و ٨٦٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراون.
به‌مجۆره تا ئێستا ٣٧ هه‌زار و ٤٠٩ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، ٦٦٣ هه‌زار و ٨٠٠ كه‌س.
ره‌وشی ته‌ندروستی پێنج هه‌زار و ٤٩٥ کەس ناجێگیره و تا ئێستا، ٥٠٩ هه‌زار و ٩٥٢ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به کۆرۆنا لە ئێران له ١٩ی شوباتی رابردوو له شاری قوم تۆمار كرا.