Muhammet Kurşun
04 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2020
تاران – AA
لە ئێرن له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢١١ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٦ هه‌زار و ٩٥٧ كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگه‌یاند کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢١١ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها سێ هه‌زار و ٦٥٣ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراون.
به‌مجۆره تا ئێستا ٢٦ هه‌زار و ٩٥٧ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، ٤٧١ هه‌زار و ٧٧٢ كه‌س.
هەروەها ره‌وشی ته‌ندروستیی چوار هه‌زار و ١٥٤ کەس ناجێگیره و ٣٨٩ هه‌زار و ٩٦٦ کەسیش چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
سیما سادات لاری سه‌رنجیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دامەزراوە تەندروستییەکانی وڵاتەکەی تا ئێستا، چوار ملیۆن و ١٢٣ هه‌زار و ١٧٣ پشكنینی کۆرۆنایان ئه‌نجامداوه.
گوتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە کۆی ٣١ پاریزگای وڵاتەکەی ٢٧یان لە لیستی سووردان و چوار پارێزگاکەی دیکەش ناوچەی مەترسیدارن.
بەهۆی زۆری ژمارەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی تاران، قوم، قەزوین و ئەلبورز دووبارە رێوشوێنەکان توندکراونەتەوە.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به کۆرۆنا لە ئێران له ١٩ی شوباتی رابردوو له شاری قوم تۆمار كرا.