Muhammet Kurşun
26 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2020
تاران - AA
له ئێران چوار كه‌سی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، به‌وه‌یش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته، 19 کەس و ژماره‌ی تووشبوانیش 139 کەس.
بهڕێوەبەری په‌یوه‌ندییه‌كان لە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، كیانوش جیهانپور ئاشكرایكرد كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، چوار كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و له دوێنێوه 44 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆماركراوه.
کیانوش جیهانپور ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه به‌پێی دوایین ئامار ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له وڵات‌دا به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 19 و ژماره‌ی تووشبوانیش بۆ 139 کەس.
کیانوش جیهانپور هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه ڤایرۆسه‌كه به‌زۆری له پارێزگاكانی قوم و گیلان بڵاوبووه‌ته‌وه.