Sangar Hamad Azeez
12 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2016
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "Hrana"ی ئێرانی ، بە تۆمەتی تێوەگڵان لە بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان، حکوومەتی ئێران چوار کەسی لە بەندین خانەی رەجاشەهیر-ی شاری کەرەچ لە سێدارەدا.
لەلایەکی دیکەش، بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فارس دادگای کرماشان بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوان دادوەرێکی پێشوی شارۆچکەی رەوانسەری سەر بە کرماشان لەنێو بازاردا لەسێدارەدا.
بە گوێرەی راپۆتی لێبوردەی نێودەوڵەتی، پارساڵ ئێران ٩٧٧ کەسی لە سێدارەدا کە زۆربەیان بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر بوو.