Mustafa Melih Ahıshalı
22 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2022
ئیستانبوڵ – AA
وەزارەتی هەواڵگریی ئێران رایگەیاند کە "چوار تیمی ئۆپەراسیۆن"یان دەستگیر کردووە کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت سەربە ئاژانسی هەواڵگریی و ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ئیسرائیل (Mossad)ن و لە ئامادەکاریدابوون بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی لە میانی خۆپیشاندانەکانی ئێران.
ئاژانسی هەواڵیی تەنسیم لەمبارەیەوە راگەیەندراوێکی وەزارەتی هەواڵگریی ئێرانی بڵاو کردووەتەوە.
وەزارەتی هەواڵگریی ئێران بە ئاماژەدان بەوەی کە چوار تیمی ئۆپەراسیۆنیان دەستگیر کردووە کە لە سیخوڕەکانی مۆساد پێک هاتوون، نووسیوویەتی: "رژێمی زایۆنیزم بە کەڵک وەرگرتن لەو راپەڕینانەی لە چەند هەفتەی رابردوودا لە ناوچە جیا جیاکانی وڵات روویان دا، لە رێگای ئاراستەکردنی تیمە ئۆپەراسیۆنەکانییەوە هەوڵی دا ژمارەیەکی زۆر کردەی تیرۆریستی ئەنجام بدات. تەواوی تیرۆریستان بەر لە ئەنجامدانی هەر جۆرە چالاکییەکی تیرۆریستی دەستگیر کران".
لە راگەیەندراوەکەدا زانیاری نەدراوە لەبارەی ژمارەی کەسە دەستگیرکراوەکان و ناسنامەکانیان.