Ramal Abdullah Mahmood
08 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2019
تاران - AA
سوپای پاسدارانی ئێران مووشه‌كێكی دیكه‌ی بالیستیكی وشكانیبڕی به ناوی ده‌زفول به‌رهه‌مهێناوه كه مه‌وداكه‌ی هه‌زار كیلۆمه‌تره.
ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران رایگه‌یاند سوپای پاسداران مووشه‌كێكی دیكه‌ی بالیستیكی وشكانیبڕی به ناوی ده‌زفول به‌رهه‌مهێناوه كه مه‌وداكه‌ی هه‌زار كیلۆمه‌تره.
فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری له رێوڕه‌سمی ناساندنی كارگه‌یەکی ژێرزه‌مینی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی بالیستیكی رایگه‌یاند: "ناساندنی ئه‌و كارگه مووشه‌ك بهرههمهێنهمان له ژێرزه‌مین وه‌ڵامێكه بۆ شیڕه شیڕی رۆژئاواییه‌كان. به سه‌پاندنی سزاكان و هه‌ڕه‌شه‌كردن وا ده‌زانن ئێمه سنووردار ده‌كه‌ن و له ئامانجه باڵاكانمان په‌شیمانمان ده‌كه‌نه‌وه. توانای به‌رگری ئێران به هیچ جۆرێك كراوه نییه بۆ دانوستان".
جه‌عفه‌ری به بیری هێنایه‌وه كه ئه‌ورووپییه‌كان باسیان له سنوورداركردن و سه‌پاندنی سزا كردۆته‌وه به‌هۆی توانای به‌رگری ئێران، گوتی: "به شانازییه‌وه توانای به‌رگریمان به‌رزكردۆته‌وه و له هیچ شتێك ناترسین. وێڕای هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌كانیش ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له رێگای خۆی له بواری به‌رگریدا".
هه‌رچه‌ند ئه‌و مه‌ودایه‌ی ده‌زفول ده‌یبڕێ ٣٠٠ كیلۆمه‌تر له مووشه‌كی زولفیقار زیاتره به‌ڵام توانای تێكشكاندنی دوو هێنده‌ی مووشه‌كی زولفیقاره.