Ahmet Dursun
16 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2026
دوورگەی خارک کە وێستگەی سەرەکەی نەوتی ئێرانە لە کەنداوی بەسرە، بە درێژایی ئەو جه‌نگه‌ی بە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ٢٨ی شوباتدا دەستیپێکرد، ٥٤٨ جار کراوەتە ئامانج.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی شەرق-ی ئێران، قائیمقامی دوورگەی خارک، نیگاهدار حوسێن‌پوور لە کۆنفرانسێكدا باسی له‌وه كرد بەهۆی ئەوەی دوورگەکە وێستگەی سەرەکی نەوتە، لە کاتی جه‌نگه‌كه‌دا بەتایبەت هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر.
حوسێن‌پوور زانیاری له‌باره‌ی هێرشەکان خسته‌ڕوو و، ڕایگه‌یاند: "لە کاتی جه‌نگی سێهه‌می سەپێندراودا، زیاتر لە ٥٤٨ مووشەک بەر دوورگەی خارک کەوتووە و لە یەکێک لە توندترین هێرشەکاندا لە ١٧ی ئاداردا ٥٠ مووشەک بەر دوورگەکە کەوتووە".
هه‌روه‌ها حوسێن‌پوور ئاماژه‌ی به‌وه كرد کە لە کاتی جه‌نگه‌كه‌دا سەرەڕای هێرشەکان زیاتر لە سەدا ٩٠ی هەناردەکردنی نەوتی ئێران لە ڕێگەی دوورگەی خارکەوە ئەنجامدراوە.
دوورگەی خارک كه نزیکەی ٣٠ کیلۆمەتر لە وشکانیی ئێران و نزیکەی ٥٥ کیلۆمەتر لە بەندەری بوشێهرەوە دووره، به وێستگەی سەرەکی هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکە ده‌ده‌نرێت.