جيهان

ئێران: "ئەمریکا پێى راگەياندين کە ئامادەیە بەشێکی زۆری سزاكان ھەڵبگرێت"

- یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عراقچی: "ئەو ھەواڵانەی کە لە ئەمریکییەکانەوە پێمان گەيشتووە، ئەوەیە کە ئەوانیش بە جددی لەگەڵ گەڕانەوەدان بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی. ئەوەشیان راگەیاندووە، کە لە ئێستادا ئامادەن بەشێکی زۆری سزاکانى سەر ئێران ھەڵبگرن".

Bilal Güler  | 08.05.2021 - نوێکردنەوە : 08.05.2021
ئێران: "ئەمریکا پێى راگەياندين کە ئامادەیە بەشێکی زۆری سزاكان ھەڵبگرێت"

Ankara

ئەنقەرە - AA

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی، ئێران عەباس عراقچی رایگەیاند کە ئەمریکا پێیانی راگەیاندووە کە ئامادەیە بەشێکی زۆری ئەو سزایانەی بەسەر ئێراندا سەپێندراوە، ھەڵبگرێت.

عراقچی، کە لە ڤییەنا سەرۆكايەتى شاندى ئێران بۆ گوتووێژ لەبارەی گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا دەكات، زانیاری دەربارەی ئاراستەی کۆبوونەوەکانی بۆ تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران ئاشكراكرد.

عراقچی، ئاماژەی بەوە کرد کە جددیەتی ھەموو لایەنەکانی لە بووژاندنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی بەدى دەكرێت و گوتیشی:"ئەو ھەواڵانەی کە لە ئەمریکییەکانەوە پێمان گەيشتووە، ئەوەیە کە ئەوانیش بە جددی لەگەڵ گەڕانەوەدان بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی. ئەوەشیان راگەیاند، کە لە ئێستادا ئامادەن بەشێکی زۆری سزاکانى سەر ئێران ھەڵبگرن".

عەباس عراقچی، ئەوەشی راگەیاند کە ھەڵگرتنی بەشێکی زۆری سزاکان لەلایەن ئەمریکا-وە بۆ ئەوان کەمە و لەبەر ئەم ھۆیەش تاکو ئێران دەگاتە داواکارییەکانی گوتووێژەکانی ڤییەنا بەردەوام دەبێت و بەڵێنی ئەوەشی دا کە لە کاتی گەیشتن بە تەواوی داواکارییەکانی ئێران ئەوە ئەوانیش دەگەڕێنەوە بۆ سەرجەم ئەو پابەندبوونانەی کە لە رێککەوتنی ئەتۆمیدا دياريكراوە.

لەو کۆبوونەوانەی کە یەکێتی ئەورووپا، چین، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، رووسیا و بەریتانیا لەگەڵ بەرپەرسە باڵاکانی ئێران لە ڤییەنا-ی پایتەختی نەمسا بەڕێوەدەچێت، تاوتوێی بابەتەکانی "گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی، ھەڵگرتنی گەمارۆی سەر ئێران و جێبەجێکردنی تەواوی رێککەوتنەکە" دەکرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın