ئێران: "ئێمه جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌ست پێ ناكه‌ین"
- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف: "دڵنیانیم له‌وه‌ی کە له جه‌نگ خۆمان ده‌دزینه‌وه، به‌ڵام ئێمه ده‌ستپێشخەر نابین بۆ هەڵگیرساندنی جه‌نگ و له‌وانه‌یش نابین كه له سه‌ره‌تاوه كۆتایی پێده‌هێنێت".
New York
نیویۆرك - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف سه‌باره‌ت به گرژیی نێوان ئێران و ئه‌مریكا رایگه‌یاند ''دڵنیانیم له‌وه‌ی کە له جه‌نگ خۆمان ده‌دزینه‌وه، به‌ڵام ئێمه ده‌ستپێشخەر نابین بۆ هەڵگیرساندنی جه‌نگ و له‌وانه‌یش نابین كه له سه‌ره‌تاوه كۆتایی پێده‌هێنێت''.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له میانی لێدوانێكیدا بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی سی بی ئێس-ی ئه‌مریكی باسی له‌وه كرد كه ئێران له پشت ئه‌و هێرشه‌وه نییه كه كرایه سه‌ر دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی ئارامكۆ سعوودیه و هه‌ر تیمێكیش لێكۆڵینه‌وه‌ی بێ لایه‌ن بكات، به‌و ئه‌نجامه ده‌گات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی له‌وه كرد كه ئێران له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه بۆ ناردنی تیمی لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئارامكۆ، ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بێ لایه‌ن بكات ده‌گات به‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئێران به‌رپرسیار نییە لە ئەنجامدانی هێرشه‌كه.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف باسی له‌وه كرد كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ''درۆگەلێک ده‌كات كه ره‌وشه‌كه په‌لكێشی جه‌نگ ده‌كات'' و ئه‌مریكا پێویستی به به‌رپرسانێكی ئاسایشی نەتەوەیی هه‌یه كه به‌رپرسیاربن له جیاكردنه‌وه‌ی درۆ و راستیی و گوتی: ''ئێمه ئاماده‌ی گفتوگۆین، به‌ڵام نه‌ك بۆ رێككه‌وتنێك كه بۆ ساڵێك، ساڵ و نیوێك یان پێنج ساڵ، پێنج ساڵ و نیوی داهاتوو بێت، پێویسته گفتوگۆ له‌سه‌ر رێككه‌وتنێكی درێژخایه‌ن بكه‌ین. پێشتر گفتوگۆمان كرد، بیرتان بێت ته‌نها یاداشتێكی دوو په‌ڕه‌ییمان واژوونه‌كرد تا دووباره هه‌مان شت بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه گفتوگۆیه‌كی سه‌خت بوو''.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف سه‌باره‌ت به گرژیی نێوان ئێران و ئه‌مریكا رایگه‌یاند ''دڵنیانیم له‌وه‌ی کە له جه‌نگ خۆمان ده‌دزینه‌وه، به‌ڵام ئێمه ده‌ستپێشخەر نابین بۆ هەڵگیرساندنی جه‌نگ و له‌وانه‌یش نابین كه له سه‌ره‌تاوه كۆتایی پێده‌هێنێت''.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن