Zana Natık Kerem
24 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2018
جاکرتا ــ AA
بە ھۆی گڕکانی "کاراکاتۆا" باشووری رۆژئاوای ئیندۆنێزیا، زنجیرەیەک تەقینەوە روویاندا.
دەزگای کەشناسی و جیۆفیزیایی ئیندۆنێزیا بڵاویکردەوە لە رۆژی ھەینی رابردووەوە تاکو ئەمڕۆ، ٤٤ تەقینەوە لە گڕکانی "کاراکاتۆا" باشووری رۆژئاوای وڵات، روویانداوە.
دەزگای کەشناسی و جیۆفیزیایی ئیندۆنێزیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە کە دووکەڵ و تەپوتۆزی گڕکانەکە ٢٠٠ مەتر بەرزبووەتەوە.
ھاوکات کاربەدەستانی ئیندۆنێزیا داوایان لە بەرپرسانی خۆجێی کردووە کە دانیشتوانی ناوچەکە بگوازنەوە بۆ ناوچە ئارامەکان.
لە ساڵی ١٨٨٣ بە ھۆی تەقینەوەی گڕکانی "کاراکاتۆا" باشووری رۆژئاوای ئیندۆنێزیا، ٣٦ ھەزار کەس گیانیان لەدەستدا و ١٦٣ گوند لەسەر نەخشە سردڕانەوە.