جاكارتا
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی جیۆلۆجی ئه‌مریكا، بوومه‌له‌رزه‌كه كاتژمێر 2:40 خولهك، به‌كاتی ئیندۆنێزیا له قووڵایی 52 كم رووی داوه.
ئاژانسی كه‌شناسی و جیۆفیزیكی ئیندۆنێزیا رایگه‌یاند: "بوومه‌له‌رزه‌كه هیچ مه‌ترسییه‌كی دروستكردنی تسونامی نه‌بووه، هێزی بوومه‌له‌رزه‌كه له دوورگه‌ی هاماههرا هه‌ستی پێ كراوه و هیچ زیانیكی گیانی و ماڵی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه".
ئیندۆنێزیا ده‌كه‌وێته دووڕێیانی "بازنه‌ی ئاگرینی زه‌ریای هێمن" له بوومه‌له‌رزه و گڕكان، له 26ی كانوونی یه‌كه‌می 2004دا بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 9.1 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر لەوێ رووی دا، پاشان تسونامی رووی کە به‌هۆیه‌وه 230 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.