کەرکووک
دوای کێشمەکێشمێکی زۆر، نرخی سەر ئاژەڵ دیاری کرا و بۆ هەر سەر مەڕێک ٢٠٠ هەزار هەتا ٤٥٠ هەزار و نرخی سەرەئاژەڵی گەورە لە دوو ملیۆن دینارەوە دەست پێ دەکات هەتا دوو ملیۆن و نیو دینار.
ئەم ساڵدا فرۆشتنی سەرئاژەڵ بەرێژەی لەسەدا ٦٠ کەمی کردووە، هەروەک هۆکارەکەی بۆ شەڕی داعش دەگەڕێننەوە کە پێشتر لە حەوێجە و رەشاد و ناوچەکانی ترەوە ئەو سەر ئاژەڵانە دەهاتن، لە کاتێکدا ئێستا ئەو ناوچانە بەدەست داعشەوەن، لە سووریا و و ئوردنەوە دەهینرێن.
لە ناوچەیەکی باشووری کەرکووک کە تەنیا ١٠ کم لە شارەوە دوورە، مەیدانی ئاژەڵانی لێیە. سەربەست فاتیح کە لەوێ کار دەکات لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باس لە نرخی ئاژەڵ دەکات لە مەیدانەکە و دەڵێت: "نرخی بەرخێک ٢٠٠ هەزار دینار و کاوڕ ٢٥٠ هەزار دینار بۆ ٣٠٠ هەزار دینارە. نزیکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە کەرکووک هێشتا کاریگەریی کردووەتەسەر بازاڕ و دواکەوتنی مووچەش فرۆشتنی سەر ئاژەڵی خاو کردووەتەوە".
حەمید کاکەیی یەکێکی ترە لەوانەی لە مەیدانی ئاژەڵاندا لە کەرکووک کار دەکات و بە ئاژانسی ئانادۆڵوی گوت: "لە سووریاوە بە رێی قاچاخدا بەرخ و کاوڕ دێت. ئەمە بە خراپی کاری کردووەتە سەر بازاڕ و چاوەڕێ دەکەین لە نزیک جەژندا بازاڕ زیاتر جووڵەی تێ کەوێت. هاوکات ئەوانەی ئۆتۆمبێلی تایبەتیان نییە بەهۆی دووری مەیدانی ئاژەڵانەوە ناتوانن بێن".
نەجەت لەیلانلی کە ئاژەڵی بۆ قوربانیکردن دەفرۆشێت، ئاماژە بەوە دەکات ئاژەڵی گەورە نرخەکەی لە دوو ملیۆنەوە دەست پێ دەکات هەتا دوو ملیۆن و نیو. هاوکات باس لەوەش دەکات بەهۆی داخستنی رێگەی مووسڵ و حەوێجە بازاڕیان کەم بووەتەوە و وەستاوە.