حەلەب
یەك لە بەرپرسانی بەرگری مەدەنی لە حەلەب بە ناوی ئەبولەیس بە ئانادۆڵو گوتی: "هێزەكانی رژیمی بەشار ئەسەد بە مووشەكی جۆری فیل هێرشی سەر ناوچەكانی سوكەری و مەشهەدیان لە حەلەب كردووە كە لە ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆندان و بە هۆی ئەو هێرشانەوە پێنج هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەكی زۆری دیكەیش بریندار بوون".
لەیس هەروەها گوتی: "تیمەكانی بەرگری مەدەنی لە ناوچەی سوكەریدا دەستیان بە دەرهێنانی تەرمەکانی خەڵك لە و شوێنانەدا كردووە كە بەهۆی مووشەكبارانەوە رووخاون و بەهۆی هێرشەكانەوە چەندین شوێنی نیشتەجێبوون، رووخاون".
مەروان سەلیم كە میدیاكارێكی ناوچەكەیە گوتی: "لە هەردوو ناوچەی سوكەری و مەشهەد ژمارەیەك هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەكی زۆر ماڵی هاووڵاتییانیش رووخاون".
هێزەكانی رژیمی بەشار ئەسەد زیاتر لە سێ ساڵە بە مووشەكی جۆری سجود، بەرمیلی بۆمبڕێژكراو و ڤاكۆم هێرشی سەر شوێنەكانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن دەكەن و بەم دواییانەش هێزەكانی رژیم بۆ هێرش كردنەسەر ئەو شوێنانە مووشەكی جۆری فیل بەکار دەهێنن.