Enes Canlı
06 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2023
قودس – AA
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، ئێڵی کۆهێن بە ئاماژەدان بەوەی کە "بە قووڵی نیگەرانە" لەو بوومەلەرزەیەی لە تورکیا رووی داوە، سەرنجی خستە سەر ئەوەی رێنمایی داوە بۆ ئەوەی بەرنامەیەکی هاوکاری بەپەلە ئامادە بکرێت.
نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل پەیامی کۆهێن'ی لەبارەی بوومەلەرزەکەی تورکیاوە بڵاو کردەوە.
ئێڵی کۆهێن بە ناوی ئیسرائیلەوە نیگەرانی قووڵی خۆیانی لە روودانی بوومەلەرزەکە لە باشووری تورکیا راگەیاندووە و دەڵێت: "دڵمان لای قوربانییانی کارەساتەکەیە، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداربووان دەخوازین".
کۆهێن سەرنجیشی خستووەتە سەر ئەوەی کە رێنمایی بە وەزارەتی دەرەوە داوە بۆ ئەوەی بەرنامەیەکی هاوکاری بەپەلە ئامادە بکات.
لای خۆیشیەوە وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، یۆئاز گاڵانت رایگەیاند کە رێنمایی داوە بە سوپای ئیسرائیل و دامەزراوەکانی وەزارەتی بەرگری هاوکاری مرۆیی بۆ ئەم مەبەستە دابین بکەن.