قودس
سوپای ئیسرائیل دۆزینەوەی تەرمی سێ جولەکەکەی راگەیاند کە لە رۆژی ١٢ی حوزەیران لە کەناری رۆژئاوا دیارنەمابوون.
سەبارەت بە دۆزینەوەی سێ جولەکەکە، سوپای ئیسرائیل لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد: "دوای ئەوەی لە ١٢ی حوزەیران لە کەناری رۆژئاوا دیارنەما بوون، تەرمی سێ جولەکەکە لە نزیک شاری خەلیل دۆزرایەوە."
گوتەبێژی سەرۆکایەتی وەزیرانى ئیسرائیل ئۆفەر گێندێلمان رایگەیاند: "لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە و گەڕان لە لایەن دەزگای ھەواڵی ئاسایشی ناوخۆ و سوپای ئیسرائیلەوە، تەرمی سێ جولەکە ونبووەکە دۆزراوەتەوە."
لەبارەی گۆڕانکارییەکانی پرسەکە، زانراوە کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاھو کابینەی حکومەتەکەی بۆ کۆبوونەوە بانگھێشت کردووە.
ئیدارەی ئیسرائیل دەنگۆی رفاندنی سێ گەنجەکەی لە کەناری رۆژئاوا لە رۆژی ١٢ی حوزەیران راگەیاندبوو، لەو بارەیەوە حکومەتی فەڵەستینی بە بەرپرسیار لەقەڵەم دابوو، بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن و چالاکی، پەرلەمانی ئیسرائیل مافی بە سوپا دابوو.