Eşref Musa,Burak Karacaoğlu,Mohammed Baqi Hussein
04 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2018
ئیدلیب - AA
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا له شاری ئیدلیب، بۆردومانی نشینگه سڤیله‌كان و پێگه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێری ئانادۆڵو له سه‌رچاوه خۆجێیه‌كانه‌وه وه‌ریگرتووه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كان رۆژئاوای ئیدلیب و باكووری حه‌مایان بۆردومان كردووه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان جیسر ئەلسوغور له رۆژئاوای ئیدلیب، بیسهنكول، غه‌نی، عینه‌ب، سرمانیه، كهفهیدین و جهنودییهی ئیدلیب و نشینگه سڤیله‌كانی ناوچه‌ی زهیزونی باكووری حه‌ما و پێگه و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنیان بۆردومان كردووه.
هاوكات خانه‌ی چاودێریی فڕۆكه‌ی سه‌ربه ئۆپۆزسیۆن له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه له‌ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه،"فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی رووسیا دوای ئه‌وه‌ی له بنكه‌ی سه‌ربازیی حمه‌یمیمه‌وه هه‌ستان، نشینگه سڤیله‌كانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی جسر ئەلشوغوریان بۆردومان كردووه."
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی ئیدلیب مسته‌فا حاجی یوسف، له‌لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو رایگه‌یاند، له‌هێرشه‌كانی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆی فڕۆكه رووسییهكاندا، له جسر ئەلشوغور نۆ كه‌سی سڤیل كه پێنجیان منداڵن، له گوندی كهفهریهدین سڤیلێك گیانی له‌ده‌ستداوه و له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ش 20 كه‌سی سڤیلی دیكه برینداربوون.
ناوبراو رایگه‌یاندووه، به‌هۆی به‌رده‌وامیی هێرشه‌كانه‌وه له ئیدلیب، ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییان له‌ئارادایه.