ئیدلب.. هێرشی ئاسمانیی رووسیا
- فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا هێرشی ئاسمانییان كرده سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له سنووری ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی ئیدلب، به پێی ئاماره به‌راییه‌كان دوو هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون و لانی كه‌م ١٠ی دیكه برینداربوون.
İdlib
ئیدلب - AA
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا هێرشی ئاسمانییان كرده سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له سنووری ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی ئیدلب، به پێی ئاماره به‌راییه‌كان دوو هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون و لانی كه‌م ١٠ی دیكه برینداربوون.
خانه‌ی چاودێری فڕۆكه‌ی سه‌ربه ئۆپۆزسیۆن، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سه‌ربه رووسیا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شارۆچكه‌ی كه‌فره‌نبیل و گوونده‌كانی شینان و مه‌عریسرمه له ئیدلب.
بەپێی ئه‌و زانیاریيەی لە بەرپرسانی بەرگری شارستانی ئیدلب (كڵاو سپیه‌كان) دەستکەوتووه، به پێی ئاماره به‌راییه‌كان لە ھێرشەکه‌ی سه‌ر گووندی شینان-دا دوو هاووڵاتی مه‌ده‌نی كه یه‌كێكیان پزیشكی ده‌رمانساز بووه كوژراون، لانی كه‌م ١٠ هاووڵاتی مه‌ده‌نی دیكه برینداربوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه له‌نێو ئه‌و شوێنانه‌ی كراونه‌ته ئامانج ده‌رمانخانه‌یه‌ك هه‌یه.
به پێی راپۆرتی به‌رگری شارستانی، له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌ی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، گرووپه تیرۆریستییه‌كان كه ئێران پشتیوانیان ده‌كات و رووسیادا كه مانگی رابردوو كردوویانه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی مه‌ده‌نی له ئیدلب، ٧٥ كه‌س كوژراون كه ١٣یان منداڵبوون.
له واژۆكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ی نێوان توركیا و رووسیا تا ئێستا به‌هۆی هێرشه‌كانی رژێم و رووسیاوه زیاتر له هه‌زار و ٣٠٠ هاووڵاتی مه‌ده‌نی له ناوچه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا له‌و شوێنانه‌وه‌ی هێرشه‌كان بۆ سه‌ریان چڕبووه‌ته‌وه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ناچار به كۆچ و ده‌ربه‌ده‌ری بوون ملیۆنێكی تێپه‌ڕاندووه.