Bahtiyar Abdülkerimov
22 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2022
کیێڤ - AA
لە ئۆکراینا کە رووسیا هێرشی کردووەتە سەر، لە دەستپێکی هێرشەکانەوە تا ئێستا، ١١٧ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و ١٥٥ منداڵیش برینداربوونه.
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئۆکراینا، زانیاری سەبارەت بەو منداڵە ئۆکراینیانە بڵاوکردەوە کە لە دەستپێکی هێرشەکانی رووسیاوە بۆ سەر ئەو وڵاتە تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە.
بە پێی ئەوەش لە ئاکامی بۆردومانەکانی رووسیادا، تا ئەمڕۆ ٥٤٨ دامەزراوەی پەروەردەیی زیانیان بەرکەوتووە، لەوانەش ٧٢یان بە تەواوی رووخاون.
بەپێی ئامارە بەراییەکان، لە ٢٤ی شوبات-٢٢ی ئادار کە جەنگی رووسیا-ئۆکراینا دەگوزەرێت، ١١٧ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و ١٥٥ی دیکەش برینداربوون.
زۆرترین بۆردومانەکان بۆ سەر شارەکانی کیێڤ، خارکیڤ و چەرنیگیڤ ئەنجامدراوە، لەبەرئەوە لەو شوێنانەدا زۆرترین کاریگەری لەسەر منداڵان دروست بووە.