Nazir Aliyev Tayfur
20 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2022
كیێڤ-AA
راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی ئۆكراینا، ئالێكسی ئارێستۆڤیج ئاشكرای كرد، پێشڕه‌ویی رووسیا له سه‌رجه‌م به‌ره‌كان راوه‌ستێنراوه.
ئالێكسی ئارێستۆڤیج له هه‌ڵسه‌نگاندنێكدا له‌باره‌ی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا له ٢٥ههمین رۆژی په‌لاماره‌كه‌دا، رایگه‌یاند: "پێشڕه‌ویی رووسیا له سه‌رجه‌م به‌ره‌كانه‌وه راوه‌ستێنراوه. لایه‌نی رووسی هێزی ئه‌وه‌ی نه‌ماوه ئه‌م پێشهاته پێچه‌وانه بكاته‌وه".
ئارێستۆڤیج باسی له‌وه‌شكرد كه له‌و نێوه‌نده‌دا لایه‌نه‌كان كرده‌وه‌ی تاكتیكی نوێ ئه‌نجامده‌ده‌ن و رایگه‌یاند: "پێكدادان و لێدان له یه‌كتری له هه‌ردوولاوه به‌رده‌وامه به‌ڵام ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی باشتر پێكدادانه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین".
راوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكراینا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه فشاره‌كان له‌سه‌ر سه‌ربازانی سوپای رووسیا ده‌ستیپێكردووه و ئاشكرایكرد، له ئه‌نجامی به‌دواداچوونه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی رووسیای فیدراڵ‌دا، ده‌ست به تاوانباركردنی ته‌نانه‌ت فه‌رمانده‌كانی سوپا به ترسنۆك و لاوازیی كه‌سایه‌تیی كراوه.