واشنتۆن
باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌سته‌واژه‌ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا (President of the United States)ی كورت كرده‌وه و به هێمای POTUS حسابێكی تویته‌ری كرده‌وه. ئه‌و ئه‌درێسه نوێیه‌ی ئۆباما، له ماوه‌یه‌كی كورتدا له‌لایه‌ن یه‌ك ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌سه‌وه به‌دواداچوونی بۆ كرا.
هەتا ئه‌مڕۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌دواداچوونی حسابه‌كه‌ی ئۆبامایان كردبوو له رێگه‌ی حسابی @BarackObama ه‌وه به‌دواداچوونیان بۆ حسابێك ده‌كرد كه سه‌ره‌تای به ناوه‌كه‌ی ئۆباما “-bo” ده‌ست پێ كردبوو به‌ڵام ئه‌م حسابه له‌لایه‌ن تیمی ئۆباماوه به‌ڕێوه ده‌برا، له‌به‌رئه‌وه ئۆباما دوای 6 ساڵ له سه‌رۆكایه‌تی حسابی @Potusی كرده‌وه و به جریوه‌یه‌ك حسابه‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئۆباما له جریوهكهیدا نووسیبووی: "سڵاو، تویته‌ر! من باراك ئۆبامام. له راستیدا! پاش شه‌ش ساڵ له كۆتاییدا حسابی شه‌خسیان بۆ كردمه‌وه".
دوای ماوه‌یه‌كی كورت له كردنه‌وه‌ی ئه‌و حسابه نوێیه‌ی یه‌ك ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س به‌دواداچوونیان بۆ حسابه‌كه كرد و یه‌كه‌م جریوه‌ی 190 هه‌زار RT بۆ چوو، به‌مه‌ش چووه نێو ئه‌و جریوانهی كه له مێژووی تویته‌ردا زۆرترین RT بۆ چووه.
ئۆباما، له پرۆفایلی تویته‌ره‌كه‌یدا وێنه‌یه‌كی به‌كارهێناوه كه له چالاكی ئه‌مساڵی یادی 50مین ساڵه‌ی رووداوه‌كه‌ی ساڵی 1965ی شاری سه‌لما گیراوه، كه له ویلایه‌تی ئالاباما رووی داوە و به رووداوی "بازاڕی خوێناوی" ناسراوه.
ئۆباما، به‌دواداچوونی حسابی FLOTUS ی كردووه كه له‌لایه‌ن میشێل ئۆبامای خێزانی باراك ئۆباماوه به‌كار ده‌هێنرێت، له‌گه‌ڵ حسابه‌كانی تیمه وه‌رزشییه‌كانی ماڵباته‌كه‌ی شیكاگۆ و 63 حسابی دیكه‌ی تویته‌ردا كه حسابی فه‌رمی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كانی كابینه‌كه‌ی تێدایه. هه‌روه‌ها له سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئه‌مریكا بیل كلینتۆن و جۆرج ده‌بلیو بوش له نێوان ئهوكهسانهدان كه به‌دواداچوونی حسابه‌كه‌ی ئۆبامایان كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، داهاتووی حسابی به‌ناو ''POTUS'' كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه به‌كار ده‌هێنرێت له پاش پۆستی سه‌رۆكایه‌تی چی به‌سه‌ردێت هاته ئاراوه.
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا بیل كلینتۆن له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه بۆ ئۆبامای نووسی؛ POTUS به‌خێر بێیت بۆ تویته‌ر! ئایا ئه‌م حسابه ده‌بێته حسابی نووسینگه؟ له وه‌ڵامدا ئۆباما ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كلینتۆن پرسیارێكی باشی ئاڕاسته كردووه و گوتی: "حسابی POTUS له‌ژێر كۆنترۆڵی كۆشكی سپی‌دا ده‌بێت". هه‌روه‌ها گوتیشی: "كه‌سێك ده‌ناسیت كه حسابی FLOTUS به‌كارده‌هێنێت؟".
حسابی FLOTUS حسابی فه‌رمی خێزانی سه‌رکۆماری ئه‌مریكا، ئۆبامایه كه كورتكراوه‌ی (First Lady of the United States)ه، له ئیستادا له‌لایه‌ن میشێل ئۆباماوه به‌كار ده‌هێنرێت.
خێزانی بیل كلینتن، هیلاری كلینتن كه وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بوو به یه‌كێك له پاڵێوراوانی به‌هێز داده‌نرێت له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ساڵی 2016ی ئه‌مریكا کە لەلایەن دیموکراتەکانەوە دەستنیشان کراوە.
ئه‌گه‌ر هیلاری كلینتۆن وه‌ك پاڵێوراوی دیموكراته‌كان بچێته هه‌ڵبژاردنه‌وه و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وە ده‌بێته یه‌كه‌م ژن كه ببێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بیل كلینتۆنیش ده‌بێته هاوسه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
ئۆباما، كه هه‌ستی به‌وه كردووه، له وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی كلینتۆندا سه‌رنجی كلینتۆنی بۆ ئه‌وه راكێشاوە دەڵێت: "كه‌سێك ده‌ناسیت كه حسابی FLOTUS به‌كارده‌هێنێت؟".