عەممان
سەرۆکوەزیرانی ئوردن عەبدوڵڵا ئەل نوسور لە گوتەیەکدا ئاماژەی بە دەستوەرنەدانی وڵاتەکەی لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیکە کرد و بەو مەبەستەش بەشدارینەکردنی وڵاتەکەی لە پێکھێنانی ھاوپەیمانی بۆ رووبەڕوبوونەوەی دژی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی داعش راگەیاند.
بەپێی ئاژانسی ھەواڵی رەسمی ئوردن بەترا، سەرۆکوەزیرانی ئوردن نوسور ئاماژەی بە بەشدارینەکردنی ھاوپەیمانی کە بۆ رووبەڕوبوونەوە لەدژی رێکخراوی داعش پێکھێنراوە، کرد.
نوسور لە گوتەکانیدا باسی لە تێروانینی گرنگی وڵاتەکەی بەرامبەر داعش کرد و گوتی: "وەک ئوردن بەشداری دەستوەردان لە کارووباری ناوخۆی وڵاتان ناکەین، بهڵام بۆ رووبهروو بوونهوهی مەترسییەکانی داعش ئامادەین و ئهمهش بۆ دەستوەردان له كاروباری وڵاتانی دیکە و بەشداریکردن لە شەڕی لایەنێکی دیکە نییە، بهڵكو تەنیا بۆ بەرگریکردنە لە وڵاتەکەمان."
ھاوپەیمانیەکەی ئەمریکا لە ھەریەک وڵاتانی (ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتالیا، دانیمارک، تورکیا، کەنەدا، پۆڵۆنیا و ئوسترالیا) بۆ رووبەڕوبوونەوە لەدژی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی داعش لە سەر داواکاری ئەمریکا پێکھێنرا.