Dildar Baykan
05 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2021
نیویۆرک - AA
ئه‌و باڵه‌خانه ١٣ نهۆمییه‌ی ناوچەی سێرفساید سەربە شاری میامی لە ویلایەتی فلۆریدا باشووری رۆژهەڵاتی ئەمریکا کە له ٢٤ی حوزه‌یرانی رابردوو به‌شێكی داڕووخا، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌ترسیی داڕووخانی له‌سه‌ره كاتژمێر ٢٢:٣٠ به‌شێوه‌یه‌كی كۆنترۆڵكراو رووخێندرا.
ئه‌و به‌شه ماوه‌ی باڵه‌خانه‌كه له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت بوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێشتا چاره‌نووسی ١٢١ كه‌س نازاندرێت كه كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردووی به‌شه داڕووخاوهكهی باڵه‌خانه‌كه كه به‌هۆی رووخاندنی به‌شه‌كه‌ی دیكه كاره‌كانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن راگیرابوون.
تا ئێستا ته‌رمی ٢٤ كه‌س له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه و سێیان منداڵن.
پێشتر له نامەگۆڕینەوەکانی نێوان به‌رپرسانی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵه‌خانه‌كه‌دا له ٢٠١٨‌دا، ئاماژه به‌وه دراوه كه پێكهاته‌ی باڵه‌خانه‌كه كه له ١٩٨١ دروستكراوه زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه و نزیكه‌ی نۆ ملیۆن دۆلاری پێویسته بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و چاككردنه‌وه‌ی درز و كه‌له‌به‌ره‌كانی باڵه‌خانه‌كه.
باڵهخانهکە كه نزیكه‌ی پێنج هه‌زار و ٦٠٠ كه‌سی له‌نێودا ده‌ژیا و له ٢٧٠ یه‌كه پێكهاتووه له ٢٤ی حوزه‌یرانی رابردوو له‌ناكاو به‌شێكی داڕووخا.