Islam Doğru
22 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2022
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
به‌هۆی داننان به سه‌ربه‌خۆیی دوو هه‌رێمی خۆرهه‌ڵاتی ئۆكراینا له‌لایه‌ن رووسیاوه، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كاتژمێر ٠٥:٠٠ به‌كاتی هه‌ولێر، به‌په‌له كۆده‌بێته‌وه.
له‌سه‌ر داوای ئۆكراینا، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه، كاتژمێر ٢١:٠٠ به كاتی نیویۆرك به‌په‌له كۆده‌بنه‌وه و گفتوگۆ ده‌كه‌ن له‌باره‌ی داننان به سه‌ربه‌خۆیی دۆنێتسک و لوهانسک له خۆرهه‌ڵاتی ئۆكراینا له‌لایه‌ن رووسیاوه.
هه‌شت ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه كه پێكهاتوون له ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، نه‌رویج، مه‌كسیك، به‌ڕازیل و ئه‌لبانیا پشتیوانی له به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م مانگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به ده‌ست رووسیاوه‌یه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌و كاته‌ی دیاریكراوه خستووه‌ته به‌رنامه‌ی كار، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی رووسیا وه‌ك ئه‌ندامێكی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌سه‌ڵاتی ڤیتۆی هه‌یه چاوه‌ڕوان ناكرێت هیچ هه‌نگاوێك له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بگیرێته‌به‌ر یان هیچ راگه‌یه‌ندراوێك بڵاو بكرێته‌وه.