Mohammed Baqi Hussein
03 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2017
بێلگراد - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی سڕبیا، ئه‌لێكسانده‌ر ڤوچیچ سه‌ركه‌وتنی خۆی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
ڤوچیچ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له بێلگرادی پایته‌خت له ناوه‌ندی پارته‌كه‌ی پارتی پێشكه‌وتنی سرب (SNS) ئه‌نجامی دا رایگه‌یاند، شانازی ده‌كات كه توانیویه‌تی متمانه‌ی ده‌نگده‌ران به‌ده‌ستبهێنێت و گوتی: "به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ستیان، زیاتر له دوو ملیۆن له كۆی سێ ملیۆن و 700 هه‌زار ده‌نگده‌ر ده‌نگیان پێداوه".
ڤوچیچ رایگه‌یاند كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن به ئاسانی به‌ڕێوه‌نه‌چووه و گوتی: "ئه‌مڕۆ رۆژێكی گرنگه بۆ ئێمه. سربیا به‌هێزه و به‌هێزتریش ده‌بێت".