كابول
له په‌لامارێكی خۆكوژیدا بۆسه‌ر كارمه‌ندانی پۆلیسی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، كه‌سێك کوژرا و پینجی دیكه‌ش بریندار بوون.
له‌و باره‌یه‌وه گوته‌بێژی پۆلیسی كابول حهشمهتولڵا ستانیكزای گوتی: "له ناوچه‌ی یاكاتوتی كابولی پایته‌خت، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو زرێپۆشیكی كارمه‌ندانی پۆلیسی یه‌كێتیی ئه‌ورووپای كرده ئامانج و له ئاكامدا كه‌سێكی سڤیل کوژرا و پێنجی دیكه‌ش بریندار بوون، كه برینی هه‌ندێكیان سه‌خته".
گوته‌بێژی پۆلیسی كابول بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی به ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه خۆكوژییه تۆمه‌تبار كرد.
پۆلیسی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد كه كارمه‌نده‌كانی هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وتووه.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان زه‌بیحولڵا موجاهید به‌رپرسیارێتی په‌لاماره خۆكوژییه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ و گوتی: "له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ربازانی بیانی كوژراون".
پۆلیسی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له 2007ه‌وه له وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و دادی ئه‌فغانستان خزمه‌ت ده‌كات و مه‌شق و راهێنان به پۆلیسی ئه‌فغانستان ده‌كات.