Emel Öz
13 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
ناوه‌ندی پارێزگای هه‌رات خۆرئاوای ئه‌فغانستان، كه‌وته ده‌ست چه‌كدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان.
كاربه‌ده‌سته ئه‌فغانییه‌كان ئاشكرایان كرد، باڵه‌خانه‌ی پارێزگا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سێیه‌م گه‌وره‌ترین شاری وڵاته‌كه، كه ناوه‌ندی پارێزگای هه‌رات-ه، كه‌وتووه‌ته ده‌ست چه‌كدارانی تاڵیبان.
به هه‌رات-ه‌وه ژماره‌ی ناوه‌ندی ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه حكوومه‌تی ئه‌فغانستان له ماوه‌ی حه‌وت رۆژی رابردوودا له به‌رامبه‌ر تاڵیبان له‌ده‌ستی داوه، بۆ ١١ ناوه‌ندی پارێزگا به‌رز بووه‌ته‌وه.
شاری غه‌زنی مێژوویی ناوه‌ندی پارێزگای غه‌زنی كه له‌سه‌ر رێگای به‌ستنه‌وه‌ی پارێزگاكانی باشووره به كابوڵی پایته‌خته‌وه، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ كه‌وتبوویه ده‌ست بزووتنەوەی تاڵیبان.