Ali Cura
09 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2020
مۆسکۆ - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا بلاوی کردەوە کە وەزیرانی دەرەوەی ئازەربایجان و ئەرمینیای بەشداری دەکەن لەو کۆبوونەوە راوێژکاریانەی لە مۆسکۆ لەبارەی قەرەباغ بەڕێوەدەچێت.
لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان، زاخارۆڤا باسی لەوە کرد کە کۆبوونەوە راوێژکاریە سێ قۆڵيیەکان ئەمڕۆ لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە بەڕێوەدەچن و، رایگەیاند ''باکو و ئەریڤان پشتڕاستیان کردەوە کە بەشداری لەو کۆبوونەوە راوێژکاریەکاندا دەکەن. ئامادەکارییەکان بەشێوەیەکی چالاک درێژەیان هەیە''.
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین سەبارەت بە پێشهاتەکانی قەرەباغ کە لە ژێر داگیرکاری ئەرمینیادایە، وەزیرانی دەرەوەی ئازەربایجان و ئەرمینیای بانگهێشت کردبوو بەمەبەستی راوێژکردن لەو بابەتانەدا بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی رووسیا لە نۆی تشرینی یەکەمدا سەردانی مۆسکۆ بکەن''.