نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی هه‌ماهه‌نگی یارمه‌تی مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جۆن گینگ ئاماژه‌ی بەوەکرد كه دراوسێكانی سوریا له سنووری وه‌رگرتنی ئاوه‌ره سورییهكانن و داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد به شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ پشتگیری له بابه‌ته‌كه بكه‌ن.
گینگ دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ لوبنان، ئوردن و عێراق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان روونكردنه‌وه‌ی پێشکەش بە رۆژنامه‌نووسان كرد سه‌باره‌ت به باری مرۆیی له ناوچه‌كه و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه کە كۆچكردنی خه‌ڵكی سوریا به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌وه بۆ وڵاتانی دراوسێ به‌رده‌وامه و ئەگه‌ر شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان به‌رده‌وام بن، ئه‌وە كۆچكردنیش به‌رده‌وام ده‌بێ.
هه‌روه‌خا باسی لێكدانه‌وه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ لوبنان و ئوردن و عێراق كرد و ئاشكرایكرد كه په‌نابه‌ره‌كانی سوریا له رووی ئاسایش و سهقامگیرییەوە مه‌ترسی بۆسه‌ر ئه‌و وڵاتانە دروست ده‌كەن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به ملیۆنه‌ها په‌نابه‌ری سوریا سوود له خوێندن، ته‌ندروستی و هاتوچۆی ئه‌و وڵاتانه وه‌رده‌گرن و گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌م وڵاتانه به‌هۆی په‌نابه‌ره‌كانه‌وه خزمه‌تگوزاری داموده‌زگاكانیان تێكبچێ، ئه‌وە مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ئه‌و وڵاتانه دروستده‌بێ."
گینگ له پرسیارێكی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵۆ سه‌باره‌ت به ژماره‌ی خه‌ڵكی سڤیل له كۆبانێ كه مه‌ترسی كوشتنی به كۆمه‌ڵی له‌سه‌ره، رایگه‌یاند كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌چوونه‌ته كۆبانێ و زانیاری‌یان ده‌رباره‌ی بارودۆخی كۆبانێ نییه.
نوێنه‌ری تایبه‌تی سوریا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ستافان دی میستو‌را له پرسیاری روودانی هه‌مان كاره‌ساتی سریبرینیتسا له كۆبانێ گوتبوو: "ده‌رباره‌ی ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه هیچ شتێك ناتوانم بڵێم، به‌ڵام خه‌ڵكێكی زۆری كۆبانێ له ژێر مه‌ترسیدایه كاتێك كه ده‌یانه‌وێ رابكه‌ن و به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی قورسه‌وه ناتوانین بچینه ناو كۆبانێ."