Davit Kachkachishvili
14 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2022
سلاڤیانسک-AA
لە کاتێکدا هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیا بۆ سەر ناوچەی دۆنێتسک له ئۆکراینا بەردەوامە، شاری سلاڤیانسک لە رێگەی مووشەکی هێزەکانی رووسیاوە کرایە ئامانج.
سهر له ئێوارە چڕبوونەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی هێزە رووسییەکان بۆ سەر شاری سلاڤیانسک لە ناوچەی دۆنێتسک بەدیکرا.
مووشەکەکانی رووسیا، دامەزراوە پیشەسازییەکانی لە گەڕهکێکی شارەکە کە نزیکەی ٢٠ کیلۆمەتر لە هێڵی بەریەککەوتنی دۆنێتسک کە پێکدادنی تێدا بەردەوامە کردە ئامانج.
دوای گەیشتنی تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو بۆ شوێنی رووداوەکە، سێ هێرشی مووشەکیی دیکە ناوچە پێشەسازییەکەی گرتەوە.
لە ئاکامی ئەو هێرشە ئاسمانییەی کە بە جیاوازی چەند خولەکێک روویدا کارگەیەک زیانی گەورەی بەرکەوت.
کارکردنی سستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئۆکراینا لە دژی مووشەکەکانی هێزەکانی رووسیا لە ئاسمان دەبینرا.
بەرزبوونەوەی دووکەڵ و دەنگی تەقینەوە لە گردەکانی چواردەوری شاری سلاڤیانسک بووە جێگەی سەرنج.
بەرپرسە ناوخۆییەکان، هێشتا هیچ روونکردنەوەیەکیان لەسەر ژمارەی مووشەکەکان و ئەو زیانانەی کە ژێرخانی شارەکە بەری کەوتووە، بڵاو نهكردووهتهوه.