Sangar Hamad Azeez
29 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە- AA
سەرۆکی کڵاوسپییەکان (بەرگریی شارستانیی سووریا) رائید ساڵح ئاماژەی بەوەکرد لەبەرئەوەی یەکەم گەواهیدەری سەرجەم ئەو کۆمەڵکوژیی و پێشێلکارییانەن کە لە شەڕی ناوخۆی سووریادا ئەنجامدراون، بەرەوڕووی تاوانبارکردنی بێ بنەما دەبنەوە و بەشێوەیەکی راستەوخۆ دەکرێنە ئامانج. جەختی لەوەشکردەوە لەپێناو هاوکارییکردنی هاووڵاتییانی سڤیلدا هاوکاریی دارایی لە هەر وڵات و دامەزراوەیەک وەردەگرن و مەرجیان ئەوەیە لەبەرامبەردا هیچ فشارێکی سیاسی‌یان لەبەرامبەر هاوکارییەکاندا نەخرێتە سەر.
سەرۆکی بەرگریی شارستانیی سووریا کە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی بە کڵاوسپییەکان ناسراون، سەبارەت بە چالاکییەکانیان، سەرچاوەی داهاتیان، پێکهاتەیان، ئاستەنگەکانی سەر رێگەیان و ئەو تۆمەتانەی بەرەوڕوویان دەکرێتەوە، روونکردنەوەی وردی دایە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو و هەڵسەنگاندنی بۆ هەریەک لەو بوارانە کرد.
رائید ساڵح باسی لەوەکرد کڵاوسپییەکان لە ساڵی ٢٠١٢دا و لەمیانی ساڵی دووەمی شەڕی ناوخۆی سووریادا، لە حەڵەب لە ئەنجامی گردبوونەوەی ژمارەیەک لە لاوان لە کار و پیشەی جیاواز، پێکەوە، دامەزرێنراوە و رایگەیاند:
"لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٢دا ژمارەیەک لە ناوچەکان لەژێر کۆنترۆڵی رژێمی ئەسەد هاتنە دەرەوە. لەدوای ئەمە، دەستی بە تۆپبارانکردن و ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی بۆ سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون کرد. لەم دۆخەدا، پێویستیی لەدایکبوونی تیمێک کە کاری ئەوە بێت هاووڵاتییانی سڤیل لە ژێر داروپەردووی هێرشەکاندا، رزگاربکات، درووستبوو. بەوشێوەیەش تا دەهات تیمەکە گەورە دەبوو".
"Şahidên ewil ên binpêkirina mafên mirovan û qetlîamên li Sûriyeyê em in"
Raîd Salihê Serokê Kumspiyan (Parastina Sivîlên Sûriyeyê) got ji ber ku şahidên ewil ên binpêkirina mafên mirovan û qetlîamên di şerê navxweyî yê Sûriyeyê da hatin kirin in merûzî sûcdarkirênên bêbingeh tên û dibin hedef.
29.09.2018
تیشکی خستەسەر ئەوەش کە لە ساڵی ٢٠١٥دا لەسەر ئاستی جیهان ناسراون و بەهۆی ئەو کڵاوە سپییانەی لە کاتی کارەکانی گەڕان و رزگاکردن لەسەریان کردووە بە"کڵاوسپییەکان" ناویان رۆیشتووە.
ساڵح ئاشکرایکرد تا ساڵی رابردوو ژمارەی خۆبەخشەکانیان گەیشتووەتە چوار هەزار و ٣٠٠ کەس بەڵام تەنها لەو شوێنانەی رێگەیان پێدەدرێت، چالاکی ئەنجامدەدەن و گوتی:
"لەبەرئەوەی رژێم ئێمە بە تیرۆریست لە قەڵەمدەدات، لەو ناوچانەی کە بەدەستییەوەیەتی ناتوانین کاربکەین. چەندین جاریش هەڕەشەمان لێکراوە. ئەمە جگە لەوەی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەپەگەشدا ناتوانین کاربکەین. چونکە یەپەگە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٥دا کارمەندەکانمانی دەستگیرکرد. هاوکات لەو ماوەیەدا دەستیان بەسەر ئەمبولانسەکانماندا گرت و تیمەکانیان دەستگیرکردین. لەبەر هەمان هۆکار ناتوانین لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعشیشدا کاربکەین. وەک دەزانرێت لە ساڵی ٢٠١٥دا داعش کڵاوسپییەکانی دەستگیرکرد".
باسی لەوەشکرد کە تەنها لەو ناوچانەی بەدەست هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنەوەیە لە باکووری سووریا و لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی قەڵغانی فورات و لقی زەیتوون، دەتوانن خزمەت بکەن.
- چالاكییه‌كانیان
رائید ساڵح باسی له‌وه كرد كه پاش هێرشه‌كان له پاڵ كاره‌كانی گه‌ڕان-رزگاركردن، هاوكات ئاگردهكوژێننهوه، كێشه‌ی تۆڕه‌كانی كاره‌با و ئاو چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن و كاره‌كانی پاككردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك ئه‌نجام ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی كڵاوسپیهكان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كۆمه‌ڵه به‌رنامه‌یه‌ك ریكدهخهن له‌باره‌ی هاوكاری سه‌ره‌تایی، ئاگاداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌باره‌ی پاشماوه‌كانی جه‌نگ و ئاگاداری له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چی بكرێت له‌كاتی هێرشه‌كاندا.
- سه‌رچاوه‌كانی دارایی
رائید ساڵح به‌م شێوه‌یه باسی له سه‌رچاوه داراییه‌كانی به‌رگری شارستانی كرد "ئێمه هاوكاری و پشتیوانی له هه‌موو كه‌سێك وه‌رده‌گرین كه ده‌یانه‌وێت پشتیوانی گه‌لی سووریا بكه‌ن. به‌لای ئێمه‌وه هیچ رێگریه‌ك له‌وه‌دا نییه. ته‌نیا مه‌رجیشمان ئه‌وه‌یه كه كاتێ هاوكارییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن فشارمان له‌سه‌ر دروست نه‌كه‌ن له‌بابه‌ته سیاسیی و سه‌ربازییه‌كاندا. واتا ئه‌و پشتیوانییه داراییه‌ی پێمانده‌درێت كاتێ په‌سه‌ندی ده‌كه‌ین كه به‌بێ مه‌رج و بی فشار بێت. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له زۆر وڵاته‌وه پشتیوانی دارایی وه‌رده‌گرین. هه‌روه‌ها له خه‌ڵك و رێكخراوه خێرخوازییهكانیشهوه پشتیوانی وه‌رده‌گرین. واتا ئێمه سێ سه‌رچاوه‌ی دارایی سه‌ره‌كیمان هه‌یه. وڵاتان، رێكخراوه خێرخوازییه‌كان و كه‌مپینه‌كانی خه‌ڵك. ئه‌و وڵاتانه‌ی پشتیوانی له به‌رگری شارستانی ده‌كه‌ن قه‌ته‌ر، به‌ریتانیا، ئه‌مریكا، هۆڵەندا، دانیمارك و ئه‌ڵمانیا. له‌م رۆژانه‌شدا له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا له قۆناغی واژووكردنداین. جگه له‌وه‌ی راسته‌وخۆ پشتیوانی له هه‌ندێک وڵاته‌وه وه‌رده‌گرین هاوكات پشتیوانی له رێكخراوه‌كانیشه‌وه وه‌رده‌گرین. مانگی سووری توركی و وه‌قفی ماف و ئازادییه‌كانی مرۆڤ پشتیوانی كردووین".
- ئه‌و بانگه‌شانه‌ی له‌باره‌یانه‌وه ده‌كرێت
سه‌باره‌ت به بۆچوونی له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن رێكخراویك كه سێ جار كاندیدكراوه بۆ خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتیی، خۆی هێرشی چه‌كی كیمیایی ئه‌نجامداوه و به‌سه‌ر "رژێمدا هێناوێتییه‌وه"، ساڵح گوتی: "ئیمه ناتوانین هێرشی چه‌كی كیمیایی یان غازی كلۆر ئه‌نجام بده‌ین. دیاره له سووریادا كێ غازی كلۆر و چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت. له‌و باره‌یه‌شه‌وه راپۆرتی روون هه‌ن. به‌رمیله كلۆر لای كێ هه‌یه؟ لای رژێمه. هێزه‌كانی رژێم له وڵات‌دا بۆمبی به‌رمیلی به‌كارده‌هێنن. كێ غازی سارین به‌كارده‌هێنێت؟ به‌دڵنیاییه‌وه رژێم. غازی سارین له سووریادا ته‌نیا لای رژێمه. ته‌نیا هێزه‌كانی رژێم ده‌توانن بیگوازنه‌وه و به‌كاریبهێنن".
گوتیشی: "رووسیا و رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د به تۆمه‌تی بێ بنه‌ما تۆمه‌تبارمان ده‌كه‌ن. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه. چونكه ئێمه یه‌كه‌م شاهیدین به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو كۆمه‌ڵكوژی و پێشێلكاریانه‌ی ماف كه له سووریا ده‌كرێن. له‌به‌رئه‌وه رووسیا هه‌رچیه‌كی له‌ده‌ست بێت ده‌یكات بۆ ئه‌وه‌ی رژێمی سووریا بێ تاوان نیشان بدات".
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئیسرائیل یه‌كێكه له پشتیوانانی دارایی و كڵاوسپیهكان له رێگه‌ی ئیسرائیله‌وه چوونه‌ته ئه‌ورووپا، ساڵح گوتی: "به‌دڵنیاییه‌وه پشتیوانی دارایی له ئیسرائیله‌وه قبووڵ ناكه‌ین. ئێمه ئیسرائیل به ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری ده‌زانین. گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی خۆبه‌خشمان له رێگه‌ی ئیسرائیله‌وه نه‌بووه. به‌ڵكو (به‌هۆی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه) له رێگه‌ی به‌رزاییه‌كانی جۆلانی داگیركراوه‌وه بۆ ئوردن و له‌وێشه‌وه بۆ وڵاتانی دیكه چوون".
سالح جەختی کردەوە لەوەی کە ناوخۆشترین شت کە رووبەرووی دەبنەوە چارەسەری سەرەتاییە دوای هێرشی کیمیایی.
ناوبراو هۆکاری سەختی کارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە تیمی پێویستیان نییە و گوتیشی: "بەتایبەتی رێژێمی سووریا و رووسیا کاتێک لە بابەتی هێرشی کیمیایی تۆمەتبار دەکرێت، پێی نارەحەت دەبن".
رائید سالح تیشکی خستە سەر ئەوەی کە زۆرجار رژێمەکەی ئەسەد تیمی فیریاگوزاری خێرای کردووەتە ئامانجی هێرشەکانی و گوتی: "چ فڕۆکەی جەنگی رژێم، چ فڕۆکەی جەنگی رووسیا هەردوولا زۆر ئێمەیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکانیان".
ئەو گوتیشی: "هەندێک ناوەندمان زیاد لە جارێک کراوەتە ئامانج و تاوەکو ئێستاش زیاد لە ٢٥٥ کەسی خۆبەخشمان کوژراون".
رائید ساڵح باسی لە سەرکەوتنەکانیان کرد و گوتی: "پارساڵ راپرسییەکمان لەناو هاووڵاتیان کرد نزیکەی سەدا ٨٥ی هاووڵاتیان لە کاتی لێپرسینی کە ئایا کێ بەهاناتانەوە دێن ناوی ئێمەیان هێنابوو".
سەرۆکی بەرگریی شارستانیی سووریا، رائید ساڵح گوتیشی: "ئەمە بۆ ئێمە سەرکەوتنێکی مەزنە. هەرچەندە سەرکەوتنی ئێمە پاراستنی گیانی ١١٥ هەزار هاووڵاتی نییە. بەڵکو سەرکەوتنی ئێمە ئەوەیە کە ئەو هاووڵاتیانەی بەهۆی جەنگەوە هیوایان لەدەستداوە جارێکی دیکە هیوایان بۆ نوێ دەکەینەوە".