Heman Hussein Yaseen
19 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2020
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ٨٨١ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٤٤٣ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ٢١ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەمەش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ٢٢ ھەزار و ٧٢١ کەس و گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتە ٨٢٥ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ٨٨١ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ھەزار و ٣٦٢ لە ھەولێر، ٦٧٤ لە سلێمانی، ٦٦٦ لە دھۆک و ٣٤ لە ھەڵەبجە بووە، دەرەنجام ٤٤٣ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ٢١ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:
- پارێزگای ھەولێر، ١٥٧ تووشبوو و ١٤ حاڵەتی گیانلەدەستدان.
- پارێزگای سلێمانی، ١٢٠ تووشبوو، سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان.
- ئیدارەی گەرمیان، ٢٠ تووشبوو، یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان.
- ئیدارەی راپەڕین، دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان.
- پارێزگای دھۆک، ١٣٦ تووشبوو.
- پارێزگای ھەڵەبجە، ١٠ تووشبوو، دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٩٢ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ١٢٢ لە ھەولێر، ٢٩ لە سلێمانی، ٢٣ لە ئیدارەی گەرمیان و ١٨ لە ھەڵەبجە بووە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ٢٥٩ ھەزار و ٣٧ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ١٠٩ ھەزار و ٧٥٩ لە ھەولێر، ٧٨ ھەزار و ٥٠٥ لە سلێمانی، ٦٨ھەزار و ٣٠٩ لە دھۆک و دوو ھەزار و ٤٦٤ لە ھەڵەبجە بووە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٢٢ ھەزار و ٧٢١ تووشبوو کە نۆ ھەزار و ٣٢٨ لە ھەولێر، ١٠ ھەزار و ٤٤٨ لە سلێمانی، دوو و ٢٢٥ لە دھۆک و ٧٢٠ لە ھەڵەبجە بووە، لەنێویاندا ٨٢٥ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە کە ٢٧٩ لە ھەولێر، ٥١٤ لە سلێمانی، ١٨ لە دھۆک و ١٤ حاڵەت لە ھەڵەبجە بووە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە ھاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و دانانی ماسک و دەستکێش، ھەروەھا لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە ھێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.