Sami Anwar Rashad Ahmed
27 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2020
پەکین - AA
دوای ئەوەی ٢٩ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە چین گیانیان لەدەستدا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لەسەرتاسەری ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ دوو هەزار و ٧٤٦ کەس.
لەوبارەوە لیژنەی تهندروستی حکوومەتی چین راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە کە لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٩ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە چین گیانیان لەدەستداوە.
بەوەیش ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەسەرتاسەری چین گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ دوو هەزار و ٧٤٦ کەس.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە هەر لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٣٣ کەس لە چین تووشووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەوەش ژمارهی توشبووان به ڤایرۆسهكه لەو وڵاتە بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە، ٧٨ هەزار و ٤٩٧ کەس.
له ١٢ی كانوونی یهكهمی ٢٠١٩دا له شاری وهان سهربه ویلایهتی هوبای رۆژهەڵاتی چین جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزرایهوه و بهخێرایی بۆ شارهكانی دیكهی چین تهشهنهی كرد، زۆربهی وڵاتانیش هاووڵاتییەکانیان له چین گواستهوه و رێكخراوی تهندروستی جیهانیش دۆخی لهناكاوی راگهیاند.