تەندروستی, کۆڤید- ١٩

قەدەغەکردنی ھاتوچۆ کاریگەری لەسەر نەخۆشانی تالاسیما کردووە

- سەرۆکی رێکخراوی بەخشینی خوێن و ژیان، کاروان عەلی: ''لە ئەمڕۆوە سەردانی بانکی خوێن بکەن بە مەبەستی خوێنبەخشین و ھێزە ئەمنییەکان رێگری ناکەن لەو کەسانەی دەچن خوێندەبەخشن''.

Heman Hussein Yaseen  | 30.03.2020 - نوێکردنەوە : 09.05.2020
قەدەغەکردنی ھاتوچۆ کاریگەری لەسەر نەخۆشانی تالاسیما کردووە

Arbil

هه‌ولێر- AA

ئەمڕۆ رێکخراوی بەخشینی خوێن و ژیان بە ھەماھەنگی له‌گه‌ڵ بانکی خوێن لە شاری ھەولێر، ھەڵمەتێکی بەخشینی خوێنیان بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا و شێرپەنجە راگەیاند و خوێنبه‌خشان رێگاپێدراون بۆ هاتوچۆكردن به‌ مه‌به‌ستی به‌خشینی خوێن.

بەھۆی راگەیاندنی قەدەغەکردنی ھاتوچۆە بۆ رێگەگرتن لە بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆررۆنا، سەرۆکی رێکخراوی بەخشینی خوێن رایدەگەیەنێت کە قەدەغەکردنی ھاتوچۆ پڕۆسەی بەخشینی خوێنی سستکردووە و راشیدەگەیەنێت کە رۆژانە بڕی ٧٠ بوتڵ خوێن بۆ نەخۆشانی تالاسیما و شێرپەنجە پێویستە.

سەرۆکی رێکخراوی بەخشینی خوێن و ژیان، کاروان عەلی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا گوتی: ''بەھۆی کەرەنتینەکردن و راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ، بەخشینی خوێن کەمیکردووە، چونکە ھاووڵاتییان کەمتر دێنە دەرەوە، بۆیە بەپێویستمان زانی ھەڵمەتێکی بەخشینی خوێن رابگەیەنین بە مەبەستی کۆکردنەوەی خوێن، بۆ ئەوەی ژیان بگەڕێنینەوە بۆ ئەو کەسانەی پێویستیان بەخوێن ھەیە''.

لەبارەی پێویستییەکانی رۆژانەش بۆ نەخۆشانی تالاسیما و شێرپەنجە، کاروان عەلی گوتی: ''رۆژانە لە ھەولێر نزیکەی ٥۰ بۆ ۷۰ بوتڵ خوێن پێویستە بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا و شێرپەنجە، بەتایبەت تالاسیمیا چونکە دەبێت بە شێوەیەکی بەردەوام خوێنیان بگۆڕدرێت، بۆیە داوا لە خوێنبەخشان و مرۆڤدۆستان دەکەین دەتوانن لە ئەمڕۆیەوە سەردانی بانکی خوێن بکەن بە مەبەستی خوێنبەخشین و ھێزە ئەمنییەکان رێگری ناکەن لەو کەسانەی دەچن خوێندەبەخشن''.

رێکخراوی بەخشینی خوێن و ژیان، لە ساڵی ٢٠١٥ دامەزراوە زیاتر لە ١٠٠ ئەندامی ھەمیشەیی ھەیە و نزیکەی ١٧ ھەزار خۆبەخشیشی ھەیە کە بەردەوام خوێن دەبخەشن بە نەخۆشانی تالاسیما و شێرپەنجە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın