Dmitri Chirciu
02 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2020
مۆسكۆ – AA
ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە رووسیا، یەک ملیۆن و ٦٥٥ هەزاری تێپەڕاند.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێکی ژووری ئۆپەراسیۆنی تایبەت بە بەرنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٨ هه‌زار و ٢٥٧ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای بوون، به تۆماركردنی ئه‌م ژماره‌یه‌ی ئه‌مڕۆ كۆی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون گه‌یشتووه‌ته، یه‌ك ملیۆن و ٦٥٥ هه‌زار و ٣٨ حاڵه‌ت.
هه‌روه‌ها ٢٣٨ كه‌سی دیكه به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، ٢٨ هه‌زار و٤٧٣ كه‌س.
له سه‌رانسه‌ری رووسیادا، هه‌ڵكشانی رۆژانه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له‌ڕێژه‌ی سه‌دا ١،٢ بۆ رێژەی سەدا ١،١ دابەزیوە و سەدا ٢٥،١ی تووشبووە نوێیەکان، نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان تیادا بەدینەکراوە.
له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، چوار هه‌زار و ٧٩٦ كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون و ٥٣ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه له‌و شاره گه‌یشتووه‌ته، ٤٣٤ هه‌زار و ٢٠٥ كه‌س و حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ شه‌ش هه‌زار و ٨٧٣ كه‌س.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاریی پاراستنی ته‌ندروستیی گشتیی و مافه‌كانی به‌كاربه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه دراوه کە ژماره‌ی ئه‌و پشكنینانه‌ی له ته‌واوی رووسیا ئه‌نجامدراون ٦١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزاری تێپەڕاندوە.
بەهۆی زۆری ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا دووبارە رێوشوێنە تەندروستییەکان لە رووسیا گیراونەتەوەبەر و هاووڵاتییان پێویستە لە سەرجەم شوێنە گشتییەکاندا دەمامک بەکاربهێنن.
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە رووسیا لە ٣١ی کانوونی دووەمی رابردوودا تۆماركرا، هەروەها یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان به‌و په‌تایه لە ١٩ی ئاداری رابردوودا، تۆمار کرا.
له كۆتایی مانگی ئاداری رابردوودا، ده‌ست به گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان له‌و وڵاته كرا.