Sangar Hamad Azeez
14 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2017
نیغدە - AA
پڕۆفیسۆر دکتۆر جانان کاراتای،پسپۆڕی بواری نەخۆشییەکانی دڵ و هەناو رایدەگەیەنێت کە کەلەرم یەکێکە لە سودمەندترین خوراکەکانی سەر زەوی.
شاری نیغدە کە بەوە ناسراوە باشترین جۆرەکانی کەلەرمی لەسەر ئاستی تورکیا لێ بەرهەم دێت، بە سەرپەرشتی شارەوانی شارەکە فیستیڤاڵێکی کەلەرمیان سازکرد.
لە فێستیڤاڵەکەدا پڕۆفیسۆر دکتۆر جانان کاراتای، پسپۆڕی بواری نەخۆشییەکانی دڵ و هەناو گوتارێکی لەبارەی سوودەکانی کەلەرمەوە پێشکەشکرد.
کاراتای تیشکی خستە سەر سوودەکانی کەلەرم و گوتی: "یەکێک لە گرنگترین خۆراکەکان لەسەر ئاستی جیهان کەلەرمە، بەتایبەتی کە بەشێوەیەکی سرووشتی لە ماڵەوە دەکرێت بە تورشیات، لە هاوینان تا پێتان دەکرێت کەلەرم بخۆن، شۆربای کەلەرم بخۆن. منداڵەکانتان رابینن تا کەلەرم بخۆن. ئەوکات نەخۆش ناکەون و دەتوانن بە ئارەزووی خۆتان هەر خۆرە چێشتێك بخۆن. بەڵام تورشیاتی کەلەرم یەکێك لە تەندروستترین جۆرەکانی خۆراکە لە جیهان. بەر لە شێرپەنجە دەگرێت. بەر لە جەڵتەی دڵ دەگرێت. بەر لە نەخۆشی ئەلزایمەر دەگرێت و رۆنی جگەرتان نابێت و شەکرەتان جێگیر دەبێت".