Emre Aytekin,Rewa Mahmut Hasan
15 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە-AA
دوای ئەوەی رێژەی برسیەتی لە جیهاندا لە ساڵی ٢٠٠٠دا بەرەو کەمبوونەوە دەچوو، دوای ١٠ ساڵ جارێکی تر رووی لە بەرزبوونەوە کردووەتەوە.
رێکخراوی خۆراکی جیهانی (FAW) لە راپۆرتی خۆیدا بۆ ساڵی ٢٠١٧ لەژێر ناوی "دۆخی ئاسایشی خۆراکی جیهانی" باسی لەوە کردووە ژماری ئەوانەی لە جیهاندا رووبەڕووی برسیەتی بوونەتەوە و لە ٢٠٠٤ەوە بە شێوەیەکی سەقامگیر رووی لە کەمی کردووە و دواتر لە ٢٠١٤دا جارێکی تر رووی لە هەڵکشان کردۆتەوە و لە ئێستادا، ٨١٥ ملیۆن کەس رووبەڕووی مەترسی برسیەتی بوونەتەوە.
پسپۆران چاوەڕێ دەکەن ئەو ژمارەیە لە ٢٠٥٠دا بۆ ١٠ ملیار بەرزبێتەوە، هەر بۆیە پێویستە بەرهەمی خۆراکی جیهانی بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستیە خۆراکییەکان بۆ ٥٠ هێندە، بەرزبکرێتەوە.