Sangar Hamad Azeez
10 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2016
زانایانی بواری تەندروستی لە بەریتانیا، چارەسەریان بۆ سێ نەخۆشیی کوشندە دۆزییەوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی "Nature" دوای ئەنجامدانی نزیکەی ٣ ملیۆن تاقیکردنەوە زانایان لە بەریتانیا سەرئەنجام توانیان چارەسەری ئەو نەخۆشیانەی کە بەهۆی مشەخۆرەکانەوە دروست دەبن وەک نەخۆشی شاغاس، لەشیمانیا و نەخۆشی تێکچوونی خەو بدۆزنەوە.
لە روونکردنەوەیەکدا زانکۆی یۆرک ئەوەی ئاشکرا کرد کەوا دوای هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆر توانیویانە چارەسەری نەخۆشییەکانی شاغاس، لەشیمانیا و نەخۆشی تێکچوونی خەو کە نەخۆشی کوشندەن و بەهۆی مشەخۆرەکانەوە دروست دەبن، بدۆزنەوە.
دکتۆر ئەلماری مایبورگ، لە زانکۆی یۆرک گوتی: "یەکەم جارە چارەسەری سێ نەخۆشی بە هەمان دەرمان دەدۆزرێتەوە".
ئەو زانایە گوتی: "نەخۆشییەکانی شاغاس، لەشیمانیا و نەخۆشی تێکچوونی خەو نەخۆشی کوشندەن و ساڵانە نزیکەی ٢٠ ملیۆن کەس لە ئەمریکای باشوور، ئەفریقا و ئاسیا دووچاری ئەو نەخۆشیە دەبن لەم ژمارەیەش ٥٠ هەزار گیان لەدەست دەدەن".