Heman Hussein Yaseen
24 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2020
هەولێر - AA
بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن لە ھەولێر، بە مەبەستی خوێن خوێن بەخشین داواکارییەکی بەپەلە لە ھاووڵاتییان دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن لە ھەولێر داواکارییەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە "بەھۆی ئەوەی ژمارەیەک لە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستیان بە خوێنە، سەرەڕای نەخۆشانی تالاسیمیا و تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە کە بووەتە ھۆی دابەزێنێکی زۆر لە باڵانسی خوێن، بۆیە بانکی خوێن داواکاریی بەپەلەی لە خوێنبەخشان ئەوەیە، بە مەبەستی خوێن بەخشین، بەزووترین کات سەردانی بانکی خوێن بکەن".
لە داواکارییەکەدا هەروەها هاتووە "داواکاری لە کۆمەڵە و رێکخراوەکانی خوێن بەخشین دەکەین، ھەماھەنگ بن و رۆڵی خۆیان بگێڕن".
بەڕێوەبەرایەتیی بانکی خوێن لە ھەولێر ئاماژەی بەوەشداوە کە بە ھاوکاری و ھەماھەنگی ھەمووان دەتوانرێت ژیانی چەندین کەس لە مەرگ رزگار بکرێت.